تاران تۆمه‌تی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌خاته ئه‌ستۆی ریاز
K24- هه‌ولێر:
تاران بانگهێشتنامه‌كه‌ی شا سه‌لمان، شای سعوودیه بۆ گرێدانی دوو كۆنگره‌ی به په‌له له مه‌ككه و رووداوی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، به به‌شێك له پلانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له ناوچه‌كه ناوده‌بات.
له‌مباره‌یه‌وه حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت بیشه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "به ئامانجكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و بانگهێشتكردنی سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب، به‌شێكن له سیاسه‌تی سعوودیه بۆ هێنانه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوچه‌كه".
فه‌لاحه‌ت بیشه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "وه‌ستانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، خیانه‌ته له گه‌لی ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌و دۆسیه كۆتایی نه‌هاتووه".
شلیک به سفارت آ‌مریکا و دعوت سران عرب، هر دو بخشی از سیاست آشوب ساز عربستان در منطقه است.توقف روند حقیقت یابی کنگره آ‌مریکا در موضوع 11سپتامبر، خیانتی به ملت آ‌مریکا بود که هنوز ادامه دارد.
— حشمت الله فلاحت پیشه (@drfalahatpishe) May 20, 2019
پێشتریش ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه داوایكردبوو، "مێزێكی گفتوگۆ به هێڵی سوور له عێراق یانیش قه‌ته‌ر بدۆزرێته‌وه، كه به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌خۆ بگرێت و كار بۆ ئیداره‌دانی گرژییه‌كانی نیوان واشنتن و تاران بكه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی هێرش كرایه سه‌ر دوو وێستگه‌ی هێڵی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له سعوودیه و 4 كه‌شتی نه‌وت له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات، له 18ی ئه‌م مانگه شا سه‌لمان، شای سعوودیه داوای كرد، دوو لووتكه‌ی به په‌له‌ی عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداو له 30 ئه‌م مانگه له شاری مه‌ككه ئه‌نجام بده‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گرژیانه، شه‌وی رابردووش مووشه‌كێك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیا الیوم
H.B