به‌وێنه.. له‌زوممار شارێك له‌ژێر ئاو ده‌رده‌كه‌وێت
K24- هه‌ولێر:
دوای گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله له‌لایه‌ن توركیا و دابه‌زینی ئاستی ئاو له به‌نداوی موسڵ، جارێكی دیكه شاری كۆنی زوممار كه‌وته‌وه سه‌ر وشكانی، كه له‌ساڵی 1985ـه‌وه به‌ئاوی ده‌ریاچه‌كه داپۆشرابوو.
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌ش له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا دیاره، ئه‌و شاره وه‌ك شارێكی مێژوویی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده به‌شێك له دیواره‌كانی نزیكه‌ی مه‌ترێك كه‌وتوونه‌ته ژێر لم به‌ڵام سیمای شاری هه‌ر پێوه دیاره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله له‌لایه‌ن توركیا و دابه‌زینی ئاستی ئاو له ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی مووسڵ، به‌نداوه‌كه رووبه‌رێكی له‌ده‌ستداوه و جگه له كشانه‌وه‌ی كه‌ناره‌كانی، ئاستی ئاویش له‌و به‌نداوه چه‌ندین مه‌تر دابه‌زیوه و نزیكه‌ی ته‌واوی شاره‌ی كۆنی زومماریش كه‌وتۆته‌وه سه‌ر وشكانی.
له‌ساڵی 1985ـه‌وه، به‌هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاو له به‌ندوای موسڵ و ژێرئاوكه‌وتنی شاری كۆنی زوممار، خه‌ڵكی ئه‌و شاره گوازرابوونه‌وه بۆ شاری نوێی زوممار، له‌وكاته‌وه تائێستا بۆ یه‌كه‌م جاره دووباره سیمای ئه‌و شاره له‌سه‌ر وشكانی ده‌بیندرێته‌وه.
H.B