ژهنهراڵێكی پێشووی ئهمریكا: کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە بژاردەی سەربازی چارەسەرنابن
K24 - ههولێر:
جێگری خانەنشینکراوی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا دەڵێت کێشەکانی نێوان هەوڵیر و بەغدا بە بژاردەی سەربازی چارەسەر نابن. لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان ٢٤، ژەنەراڵ رۆنالد گریفس باس لە هەستیاریی دۆخەکە بۆ کورد و بۆ عێراق دەکات و پێی وایە ئەمریکا دەتوانێت لە رێگەی دیپلۆماسیی خۆیەوە یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەری کێشەکان.
ژەنەراڵ رۆنالد گریفس، جێگری خانەنشینکراوی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا دهڵێت: "پێـم وایە ئێستا کە ئێوە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەرن، پێویستە کاری وردی بۆ بکرێت. لە کاتێکدا لە بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێن، هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانتان لە ناوچەکە گرنگە و هەر بەم بۆنەیەشەوە من پاڵپشتی لەوه دەکەم. بەڵام لەکاتێکدا کە ئێوە لە هەنگاونان بەرەو ئەم ئامانجە بەردەوام دەبن ، گرینگە بناغەی دۆستایی و پێوەندی، لەسەر بنەمای متمانەبوون بە یەکتری، لەگەڵ دراوسێکان و لایەنەکانی تر دابڕێژن. بە بۆچوونی من ئێستا هیچ بژاردەیەکی سەربازی بۆ پرسی سەبەخۆیی کوردستان نییە و ئەمریکا لەڕێگەی دیپلۆماسیی خۆیەوە لەگەڵ بەغدا و هەروەها تورکیا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".