ئه‌مریكا داهاتێكی دیكه‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كات

دوای داعش ئەم داھاتە زیاد دەبێت

K24 - ھەولێر

ئه‌مریكا ئاشكرای دەكات، دوای نه‌مانی داعش عێراق ساڵانه‌ 70 ملیۆن دۆلار له‌ كۆمپانیا فرۆكه‌وانییه‌كانی جیهان وه‌رده‌گرێت.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌، دوای نه‌مانی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ زۆربه‌ی خاكی عێراق، ئێستا كۆمپانیا فرۆكه‌وانییه‌كان ئاسمانی عێراق به‌كار ده‌هێنن و بۆ نزیكتركردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان و به‌غداش ته‌نها له‌تێپه‌ڕبوونی ئه‌و فڕۆكانه‌ ساڵانه‌ 70 ملیۆن دۆلار له‌ كۆمپانیاكان وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و بڕه‌ داهاته‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌ڕۆیشت.

لە لایەكی دیكە و لە دوو رۆژی رابردوو هێڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقییه‌ رایگه‌یاند، عێراق له‌ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌ ئاسمانه‌كه‌یدا 335 دۆلار وه‌رده‌گرێت.