کارمەندێکی ئاسایش له كه‌ركووك كوژرا
K24 – كه‌ركووك:
سه‌میر حه‌سه‌ن غه‌ریب، كارمه‌ندی ئاسایشی كه‌ركووك، كه كوڕی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن غه‌ریبه، له گه‌ڕه‌كی حوڕییه‌ی شاری كه‌ركووك كوژرا.
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی حووڕییەی شاری کەرکووک، لە نزیک مزگەوتی شافعی، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە، سەمیر حەسەن غەریب، شەهیدکرا، ناوبراو کارمەندی ئاسایشی پارتییە و کوڕی هونەرمەند حەسەن غەریبە.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركووك، تا ئێستا هۆكاری كوژرانه‌كه‌ی دیار نییه.
لەدوای شازدەی ئۆکتۆبەر و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، تیرۆر و ڕفاندن و دزیکردن ڕووی لەزیادبوونە و بەردەوام هاووڵاتییان و کارمەندانی کورد لە دەزگا ئەمنییەکان، لە لایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە دەکرێنە ئامانج.