"به‌غدا ده‌بێته كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و ژینگه‌كه‌ی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا، هۆشداری له تێكچوونی ژینگه‌ی شاره‌كه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، شاره‌كه به‌ره‌و وێرانبوون ده‌چێت و حكوومه‌تیش ئه‌و پرسه‌ی به جددی وه‌رنه‌گرتووه.
نزار سوڵتان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا رایگه‌یاند، ماسته‌ر پلانی به‌غدا پرسێكی گرنگ و هه‌ستیاره به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه گرنگی پێنه‌دراوه و له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه نه‌بووه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ماسته‌ر پلانی به‌غدا له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌ستاوه دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان دوای داگیركردنی كوه‌یت عێراقییان جێهێشت، كه كارییان له‌سه‌ر یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كرد و یاساكه‌ش له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی پۆل سێرڤسی به‌ریتانی داڕ‌ێژرابوو له ساڵی 1973 وه‌ك یاسایه‌ك ده‌ركرا، دواجاریش كاركردن له‌سه‌ر پرۆسه‌كه له ساڵی 2000، به یه‌كجاری راوه‌ستا.
نزار سوڵتان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ماوه‌ی 18 ساڵه تا ئه‌وڕۆ هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك و توێژینه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی به‌غدا نه‌كراوه، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، هیچ شارێك نییه له دنیا پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی بۆ پێنج ساڵیش دوابخات.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌شێكی گه‌وره‌ی توێژینه‌وه‌ی دووه‌می پۆل سێرڤس، كه له ساڵی 1984 ئه‌نجامدراوه، تا ئه‌مڕۆ ته‌نها 25%ی پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ كراوه و ئێستاش پێویستی به نوێكردنه‌وه هه‌یه.
ئاشكراشی ده‌كات، ئه‌مینداری به‌غدا پرۆژه‌یه‌كی به بڕی سێ ملیۆن دۆلار راگه‌یاند و له ساڵی 2006 به پاڵپشتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئه‌و پاره‌یه‌ش ته‌نها بای قیڕتاوكردنی شه‌قامێكه، كه‌چی له‌و كاته‌وه ده‌ستی ده‌ستی پێده‌كرێت و جێبه‌جێنه‌كراوه، له كاتێكدا ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه ته‌نها دوو ساڵ و نیو بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌بوونی بوێری پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكانی هاووڵاتییان، به گوته‌ی ئه‌و، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی داڕمانی سیسته‌می شارستانی شاره‌كه و به‌رده‌وامبوونی زێده‌ڕۆییه‌كان.
نزار سوڵتان ئاشكراشی ده‌كات، له ده‌وروبه‌ری به‌غدا زیاتر له 150 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه و به گوێره‌ی ماسته‌رپلانی كۆن به گه‌ڕه‌كێكی به‌غدا هه‌ژماركراون، كه‌چی تا ئێستا خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌بایان بۆ نه‌چووه و ده‌یانجاریش بۆ ئه‌و پرسه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه، به‌ڵام هیچ كه‌س نه‌بووه گوێ له‌و داوایانه بگرێت.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، به‌غدا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێته ببێته كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی ژینگه‌ییه بۆ پایته‌خت و نه‌مانی سیسته‌می خزمه‌تگوزاری، به‌جۆرێك نه حكوومه‌ت و نه سوپاش ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكات.
ئ. م