له خانه‌قین داعش هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
K24- خانه‌قین:
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له خانه‌قین هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شه‌هید و برینداریش هه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ناوچه‌كه رایگه‌یاند، به‌ر له كه‌مێك چه‌كدارانی داعش له گوندی ده‌ككه‌ی سه‌ر به خانه‌قین هێرشی كرده سه‌ر لیوای 3ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش به گوللـه هاوه‌ن هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا و دوای تۆپبارانه‌كه هێرشی پیاده‌یان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و لیوایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كانیش، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ ئامارێكی ته‌واو به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه.
H.B