په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه به‌ڕێوه‌به‌ری 3 قوتابخانه
K24- هه‌ولێر:
بەشدار عەبدولخاڵق خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر، لەمەراسیمی بەڕێوەچوونی پێشبڕێكی بیركارى، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری ئه‌و قوتابخانانه‌ی قوتابییه‌كانیان پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می پێشبڕكێكه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان به به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ریه‌ك له لەقوتابخانەكانی ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی كچان، ئامادەیی چرۆی نمونەیی و كۆلێژی قەڵا بۆ بەھەرەداران به‌خشرا.
له پێشبڕكێی بیركاری له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 له لایه‌ن ده‌زگای روانگه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، قوتابی "ڤێستا فه‌رحان" به بردنه‌وه‌ی 28 خاڵ نازناوی پاڵه‌وانی بیركاری له‌و پێشبڕكێیه به‌ده‌ستهێنا و هه‌ریه‌ك له قوتابیان "نزا وشیار" به پله‌ی دووه‌م و "نوا هێمن"ـیش به پله‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
له قۆناغی پێش كۆتایی كه قۆناغی سێیه‌می پێشبڕكێیه‌كه بوو، پێنج قوتابی به‌شداربوون، به‌ڵام له‌و قۆناغه‌دا هه‌ریه‌ك له لاڤین دلێر و شه‌هناز عیماد پێشبڕكێكه‌یان جێهێشت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29/4/2019 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای شاری هه‌ولێر پێشبڕكێی بیركاری له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌زگای روانگه كه به پێشبڕكێكه هه‌ڵده‌ستێت له‌باره‌ی ئامانجی پێشبڕكێی بیركاری رایگه‌یاندووه: "ئامانج له‌م پرۆژه‌یه زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیانه بۆ بەشە زانستییەکان و زانستی بیرکاری".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "پرۆژەکە پێشبڕکێیە لە نێوان قوتابیانی پۆلی 10ـی بەشی زانستی قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی "پاڵەوانی بیرکاری" لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر.
ده‌زگای روانگه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م پێشبڕكێیه‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت : "ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. لە ساڵی 2011وە، بەشی خوێندن و لێکۆڵێنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە هۆشداریانداوە كه قوتابیان زیاتر بەشە وێژەییەکان هەڵدەبژێرن و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستیەکان کەمترە. بۆیه به رێگای ئه‌م پرۆژه‌یه هەوڵ ده‌ده‌ین، ئارەزوی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد ببێت".
پێشبڕكێكه به چوار قۆناغ به‌ڕێوه ده‌چێت و كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی پیشبڕكێی ده‌ستنیشانكردنی "پاڵه‌وانی بیركاریی" ده‌كات.
قۆناغی یەکەم: 169 قوتابی بە نوێنەرایەتی 169 قوتابخانەی سەر بە 11 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنجامدەدەن و 10 قوتابی لە تاقیکردنەوەکە هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دووەم.
قۆناغی دووەم: 10 قوتابی تاقیکردنەوی قۆناغی دووەم ئەنجامدەدەن و 5 قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دواتر.
قۆناغی سێیەم: 5 قوتابی تاقیکردنەوی قۆناغی سێیەم ئەنجامدەدەن و 3 قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی کۆتایی.
قۆناغی کۆتایی لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت بە بەشداری ئارەزومەندان و راگەیاندنەکان. 3 قوتابی پیشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی "پاڵەوانی بیرکاری لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر". دواتر براوەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی سەر پارێزگای هەولێر دەستنیشان دەکرێن.
H.B