فه‌رحان جه‌وهه‌ر: ئه‌وانه‌ى كوده‌تايان كرد وايانده‌زانى به نه‌مانى سه‌رۆكى هه‌رێم پارتى لاواز ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دوو پرۆژه‌ياساى پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له باره‌ى هه‌ڵپه‌ساردنى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه كۆبوويه‌وه و بڕيار درا له خولى داهاتووى په‌رله‌ماندا ئه‌و پرسه يه‌كلا بكرێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، رايگه‌ياند، له رابردوودا "هه‌ستيارى به‌رامبه‌ر پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، بۆ تێكدانى ته‌وافقى سياسى بوو، كه له‌سه‌رى رێككه‌وتبووين".
گوتيشى: "له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له رووى ديپلۆماسى و سه‌ربازييه‌وه زۆر گرنگ بوو، شه‌ڕى تيرۆر له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان تێكشكێنرا و تيرۆريستان له‌ناوچوون. پێگه‌ى ديپلۆماسى هه‌رێم له چ ئاستێك بوو، بينيمان هه‌رێمى كوردستان وه‌ك وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرا. پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر گه‌وره بوو، به‌ڵام ئه‌وان خۆيان به بچووك تێيدا ده‌بينييه‌وه و دژايه‌تيان ده‌كرد".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وان وه‌ك پرسێكى حزبى به‌كاريان ده‌هێنا و چاويان به‌رايى نه‌دا ئه‌و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنانه له سايه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ببينن. پێيان وابوو به لێدانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نه‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمدا خۆيان به‌هێزتر ده‌بينيه‌وه و پارتيشيان به لاواز ده‌بينى".
سه‌باره‌ت به هاوده‌نگى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى ديموكراتى كوردستان فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتى: "كاتى خۆى ويلايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم ته‌واوبوو، جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌يويست ويلايه‌تى درێژ بكرێته‌وه. هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرا، كانديد نه‌بوو. ناچار بووين ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم به گوێره‌ى ياساى ژماره 2ى 2017 دابه‌ش بكه‌ين. ئه‌و كاته وا دانرابوو، تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بوو، ئێستاش كه هه‌ڵبژاردن نزيكبووه‌ته‌وه، ئه‌و پرسه يه‌كلا نابێته‌وه و بۆيه بڕيار درا ئه‌و مه‌سه‌له‌يه دوابخرێت بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان، يان تا ئه‌و كاته‌ى ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمى كوردستان په‌سند ده‌كرێت".
روونيشيكرده‌وه، "له دوو وه‌رزى گرێدانى خولى داهاتووى په‌رله‌مان ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌كرا، ئه‌و كات ده‌بێت قسه‌يه‌كى ديكه بكرێت. ده‌بێت له خولى داهاتوو پرۆژه‌ى ده‌ستوور كارى له‌سه‌ر بكرێت و يه‌كلا بكرێته‌وه".
له باره‌ى ناڕه‌زايه‌تى هه‌ندێك لايه‌ن له رابردوودا و واقيعى نوێى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتى: "ئێمه جاران خۆمان داخيلى ته‌وافقێك كردبوو له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و حكومه‌تمان له‌گه‌ڵ پێكهێنابوون و ئه‌وان به‌ڵێنيان دابوو، كه هه‌موو شتێك به ته‌وافق بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له نيوه‌ى رێگه‌دا لێمان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و كوده‌تايان كرد و وايان ده‌زانى ده‌توانن پارتى لاواز بكه‌ن. به‌ڵام له جارى داهاتوو، ئه‌وه ناكه‌ين و وه‌ك پێشتر رێكناكه‌وين له‌گه‌ڵيان، كه ئه‌وان به‌ڵێنى چوار ساڵ ئارامييان دابوو، كه‌چى جێبه‌جێيان نه‌كرد".