گه‌ڕه‌كی "جوله‌كان" له هه‌ڵه‌بجه، كه‌له‌پورو بیره‌وه‌ریی !
كاتێك ره‌مزو سیمبول و عێل و خانزاد‌و به‌گزادو خێڵه كۆچه‌ریه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه هاتن و مزگه‌وت و ته‌كیه‌و خانه‌قاكانیان بنیادنا، باوه‌شیانكرده‌وه بۆ ئاین و ئاینزاو نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك جوله‌كه، هاوشانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئه‌وانیش ده‌ستیانكردن به بنیادنان و ئاوه‌دانی، گه‌ڕه‌كێك به‌رهه‌مهات و ناوی لێ‌نرا جوله‌كان، ئه‌م جوله‌كانه تا ساڵی 1948 كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بنیادنرا له سه‌رده‌ستی تیۆدۆر هیرتزل و داوود بن گۆریۆن، له هه‌ڵه‌بجه مانه‌وه‌و ئیدی كۆچیانكرد، وه‌لێ بۆ ده‌یان ساڵ له ته‌ماس و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیدا مانه‌وه له‌گه‌ڵ موسوڵمان و مه‌سیحی و كاكه‌ییه‌كانی شاردا، چه‌ند خۆشه په‌رۆشبوون بۆ ده‌وڵه‌ت و كۆچكردن له‌پێناو ده‌وڵه‌تدا نه‌ك راكردن و هه‌ڵهاتن له ده‌وڵه‌ت!؟
ئێستا تیمێك به هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و روناكبیران و نوسه‌ران و مێژوونوسان و شوێنه‌وارناسان، سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ن ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی كه هێشتا به پێوه ماوه‌و روخسار‌و سیما‌و ره‌ونه‌قی جارانی ماوه، بكرێته‌وه به گه‌ڕه‌كێكی شایسته‌ی گه‌شتیاریی و كه‌له‌پوریی و سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ناسینی زیاتری شار‌و وه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌ك سودی هه‌بێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم و كاری دیكۆمێنتاری و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و ده‌یان كاری ئه‌ده‌بی دیكه.
چۆن مێژووی تاق و نه‌خش و نیگاره‌كانی گه‌ڕه‌كی جوله‌كانی هه‌ڵه‌بجه بپارێزین؟
ئه‌م تیمه كارێك ده‌كه‌ن پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك كه‌له‌پورو رۆشنبیری ئه‌نجامی بده‌ن و له خه‌میدابن وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی، ئه‌مه رێك دروستكردنه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه به شێوه دروسته‌كه‌ی، ئه‌م كاره گه‌ر ئه‌نجام بدرێت رێگا دروسته‌كه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، ئاخر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌ر بتوانێت كه‌له‌پوره‌كه‌ی بپارێزێت به دڵنیاییه‌وه ده‌شتوانێت له داهاتوو ده‌وڵه‌ت و كیان بۆ خۆی دروست بكات، هه‌میشه له مێژوودا ئه‌و نه‌ته‌وه گه‌ورانه‌ی كه ده‌وڵه‌تیان چێكردووه ئه‌وانه‌بوون كه ره‌سه‌نایه‌تی و كه‌له‌پورو شوێنه‌واری خۆیان پاراستووه وه‌ك كلێته‌كانی سه‌ریان،
گه‌ره‌كی جوله‌كانی هه‌ڵه‌بجه مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌و له مێشكی ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا زرنگانه‌وه‌ی دێت، نه‌وه‌یه‌كیش كه چونه‌ته‌وه بۆ ناو سنوره عیبرییه‌كه‌ی ته‌لئه‌بیب هێشتا یاده‌وه‌ریه‌كانیان سیخناخه به‌م كوچه‌و گه‌ره‌ك و چیرۆكانه‌وه، بیستگایان ئاشنایه به گۆران و ناتیق و هه‌لهه‌له‌ی موریدانی ته‌ریقه‌ت و مینه‌ی لولكژه‌ن و سیاچه‌مانه‌ی هه‌ورامان و كۆڕی شاعیرانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌وه، ئه‌مه بابه‌تێكی سینه‌مایی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی نیه، به‌ڵكو سیما‌و خه‌سڵه‌ت و دیموگرافیای شارێكه كه دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته هێشتا به‌پێوه‌یه.
یه‌كێك له سیما‌و دیارده گه‌شه‌كردووه‌كانی هه‌ر شارێك بریتییه له سه‌رمایه‌ی ره‌مزیی و شوێنه‌واری ره‌مزیی، ئه‌م ره‌مزو دیارده مێژوییانه خۆی ده‌بینێته‌وه له كه‌له‌پورو كه‌لتوری كۆن و مۆزه‌خانه‌و كه‌سایه‌تیه‌كان و شوێنه‌واری دێرین و كوره‌و ئاته‌شگاو خشڵ و زێڕو مس و جام و كه‌موڵه‌و مه‌ركانه‌و ده‌ستنوس و زه‌خره‌فه‌و سكه‌ی قه‌دیم و ئاسه‌واره ده‌گمه‌نه‌كان، كه هه‌موو ئه‌مانه ملوانكه‌ی شارستانیه‌ت و چه‌تری نه‌مریی و مانه‌وه‌ی شاره‌كانن به زیندویی، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك یه‌كێك له شاره مێژووییه‌كانی كوردستانی باشوور، جگه له وه‌ی خاوه‌نی ره‌مزی نه‌به‌زین و سه‌رمایه‌ی ره‌مزی و گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژییه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له 16/3/1988. هه‌مانكات به شاری مزگه‌وت و دینداریی و ئاینداری و مه‌ئوای عوله‌مای ئاینی و شێخان و موریدانی ته‌ریقه‌ت و رۆحانیه‌ت ناسراوه، مه‌كۆی رۆشنبیری و شیعر‌و ئه‌ده‌ب و لانكه‌ی به‌گزاده‌كانی جاف و گۆران و چه‌ندین تیره‌و هۆزو قه‌بیله‌و به‌ره‌بابی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عریفی بووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین شوێنه‌وارو ئاسارو گردو ته‌پۆڵكه‌و جێنزرگه‌و مزگه‌وت و ته‌كیه‌و گه‌ره‌كی كۆن و ماڵی پاشا‌و كۆڵان و پلوسك و كاریته‌ی هه‌یوانه كۆنه‌كان، كه هه‌موو ئه‌مانه پێویستی به پارێزگاریكردن و مانه‌وه هه‌یه تا له‌و رێگه‌یه‌وه باشتر شار بناسین و بیكه‌ینه قیبله‌گای رۆشنبیری و هونه‌ریی و ناوه‌ندی توێژینه‌وه وه ك شارێكی برینداری چه‌كی كۆكوژو خاوه‌ن سه‌روه‌ریی.
نه‌خشه‌سازی و مێژووی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه له رابردوودا جۆرێك بووه له ته‌لارسازیه‌كی ئه‌فسانه‌یی كه‌موێنه له مێژووی میرنشینه‌كانی ئه‌رده‌ڵان و بابان و سۆران و شاره‌زووردا دره‌وشاوه‌ته‌وه، بوونی دوكان و قه‌یسه‌رییه كۆن و گومه‌زدارو قوبه رازاوه‌كان به وێنه ره‌نگاو ره‌نگه‌كان و حه‌مام و خومخانه‌و كوره‌ی خشته‌كان به یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه داده‌نرێت، كه ئه‌وه‌نده سه‌رنج راكێش بووه چه‌ندین پیاوی مه‌زن و سه‌ركرده‌و رۆژهه‌ڵاتناسی وه‌ك میجه‌رسۆن هاتوون و ماونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانست و زانیاری، ماڵی وه‌سمان پاشای جاف و عادیله خانم وه‌ك یه‌كه‌م قایمقامی ژن له مێژووی عێراق و چرۆكردنی شاعیرانی گه‌وره ئه‌حمه‌د به‌گ و موختاربه‌گی جاف له‌و ماڵه‌دا نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌و زیندووه كه رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له وه‌سفی ماڵی پاشادا وه‌ك ماڵێكی ئه‌فسانه‌یی گڵین و دوقاتی ئه‌وسه‌رده‌مه ته‌ماشایان كردوه بۆ كۆبونه‌وه‌و ده‌مه‌ته‌قێ و شه‌وچه‌ره " فه‌له‌ك زانی كه ئه‌شكێ ره‌ونه‌قی بازاڕی خۆر‌و مانگ.. شكاندی په‌نجه‌كه‌م تا من نه‌نوسم وه‌سفی روخساریی"
ئه‌م ماڵباتانه به كوردی ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری هه‌بووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌مانه بپارێزین وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناساندن و گه‌وره‌بوون و شكۆداركردنی جوگرافیا‌و مێژوو كه‌له‌پوری شار‌و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ك خۆی، هیچ تێناچێت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بێته پێشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م تیمه‌و هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌م پرۆژه‌یه‌بێت؟
هونه‌ری ته‌لارسازی و نه‌خشاندن و كاری نه‌ققاڕیی بۆ دیوار‌و تاق و به‌رهه‌یوان و دوده‌ر و پلوسكی قه‌وزه‌گرتووی سه‌وزی مزگه‌وتی ئه‌م گه‌ره‌كه‌و مێژووی كۆڵانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له ئێستادا كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگن بۆ سه‌رله‌نوێ هێشتنه‌وه‌و مانابه‌خشینه‌وه به‌شار، هه‌مانكات پردێكه بۆ لێتێگه‌یشتنی نه‌وه‌ی نوێ له رووداو‌و به‌سه‌رهات و سه‌ربوورده كۆنه‌كانی شار، گه‌ڕه‌كی جوله‌كان له هه‌ڵه‌بجه، گه‌ڕه‌كێك بووه بۆ پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، مێژووی ئه‌م گه‌ره‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 300 ساڵ پێش ئێستا، گه‌ڕه‌كێك ئاوێته بووی ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری پێكه‌وه‌یی و ئاكارو ئادابه میللیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، گه‌ڕه‌كێك به بۆنی ره‌یحانه‌و گوڵه‌نه‌سرینی سه‌ر دیواره قوڕینه‌كان و دارهه‌ناره‌كانیه‌وه، گه‌ره‌كێك راسته جوله‌كه‌نشین بووه وه‌لێ مزگه‌وت و حوجره‌و فه‌قێ و موسوڵمانی تیایدا بووه به‌بێ دڵره‌نجان و به‌ریه‌ككه‌وتن، جوله‌كه‌یه‌ك هیچ جیاوازی نه‌بووه له موسوڵمانێكی مزگه‌وتی ته‌كیه كه كۆنترین مزگه‌وتی هه‌ڵه‌بجه بوو له هه‌مان گه‌ڕه‌ك، ئه‌وان به ئازادانه ژیاون و سروت و په‌رستشی خۆیان پاراستوه‌و كه‌سێك نه‌بووه بێ‌ڕێزیان پێ بكات، بگره له باشترین دوكاندارو بازرگان و ده‌ستره‌نگین و سنعه‌تكاره‌كانی شاریش بوون، جوله‌كه‌كانیش وه‌ك ماڵی خۆیان رێزیان له‌و مزگه‌وته‌و سروته ئاینیه‌كان و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرتووه و به‌ده‌مه‌وه‌بوون و تێكه‌ڵبوون گه‌شتبووه ئاستێكی به‌رزی رۆحی و مه‌عنه‌وی، ئه‌م وێنه‌یه رێك تابلۆیه‌كی ئه‌فسانه‌ییه ئه‌گه‌ر واقیعی هه‌ڵه‌بجه پێشچاونه‌خه‌یت، هه‌ڵه‌بجه شاربووه به‌مانای شاری سیاسی و رۆشنبیری و ئاینی، كه‌س باوه‌ڕناكات ئه‌و رۆحیه‌ته چۆن دروستكراو كێ دروستی كرد‌و بۆچی هه‌ڵه‌بجه به‌و شێوه‌یه بووه له مێژوودا، كه‌واته وه‌رن با پێكه‌وه ده‌ستبگرین به‌و كه‌لتورو كه‌له‌پورو ئاسه‌واره مێژوییانه‌ی شار‌و گه‌ره‌كی جوله‌كان له كه‌وتن و نه‌مان رزگاربكه‌ین و خه‌سڵه‌ته‌كانی بهێڵینه‌وه‌و بۆن و سیما‌و دیواره‌كانی له كه‌وتن بپارێزین.