رۆناڵدۆی به‌رازیلی جێنشینی مێسی له ئێستادا ده‌ستنیشان ده‌كات
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی فیفا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح كۆپی لیۆنێل مێسیه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه.
رۆناڵدۆی دیارده، هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریده له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه محه‌مه‌د سه‌ڵاحی زۆر خۆشده‌وێت، ده‌شڵێت: سه‌ڵاح زۆر به مێسی ده‌چێت، له ڕووی خێرایی و شێوازی گۆڵكردن و به‌كارهێنانی قاچه‌كانی كۆپی لیۆنێل مێسیه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له هاوینی 2017 له یانه‌ی رۆماوه به به‌های 37 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده لیڤه‌رپوول، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریدز له كۆی 57 یاری، 46 گۆڵ و 18 ئاسیستی كرد، له ئێستاشدا هاوشانی مۆدریچ و كریستیانۆ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێستی باشترین یاریزانی 2018 به‌ربژێر كراوه.