زێدان: ئه‌م وه‌رزه‌ش هه‌موو هێزی خۆمان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان تاقی ده‌كه‌ینه‌وه
زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، مه‌ترسی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا راگه‌یاند، كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه تیپه‌كه‌ی سبه‌ی یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌كات و یاریكردنیشی له به‌رده‌م هانده‌رانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ به زه‌حمه‌ت وه‌سف كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 ئابی 2017، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له هۆڵی كۆنفرانسه‌كان له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، پرێس كۆنفرانسێك بۆ زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ساز كرا.
زیزۆ له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: ئێمه سبه‌ی ئه‌ركمان سه‌خته، چونكه هه‌موو یانه‌كان كۆشش بۆ بردنه‌وه ده‌كه‌ن، دڵنیاشم له یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ له نێو یاریگه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن.
زیزۆ له به‌رسیڤێكدا گوتی: زۆر دڵخۆشم، چونكه وه‌رزێكی پڕ ده‌ستكه‌وتمان تێپه‌ڕ كرد، ده‌مه‌وێت بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش هه‌مان سیناریۆ دووباره بكه‌ینه‌وه و هه‌مان قسه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان بكه‌ین.
زێدان گوتیشی: وه‌رزێكی دوور و درێژمان له‌به‌رده‌مه، ده‌مانه‌وێت هه‌موو هێزی خۆمان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان تاقی بكه‌ینه‌وه.
له باره‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی زێدان گوتی: ئێمه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی باشین، ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌یه قورسه.
له باره‌ی ئه‌سێنسیۆ زیزۆ گوتی: ره‌نگه سبه‌ی ئه‌سێنسیۆ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات، چونكه ئه‌و یاریزانێكی خاوه‌ن به‌هره‌یه، هه‌ڵبه‌ت گاریس به‌یلیش تازه له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه كاتی پێویسته تا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی.
زیزۆ له باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌ڵێت: هیچ شتێك له‌مباره‌یه‌وه نازانم، به‌ڵام تا 31ـی ئه‌م مانگه هه‌موو شتێك قابیلی گۆرانه.
دواتر زێدان به زمانێكی نه‌رم له باره‌ی ده‌نگۆی سزادانی هاته ده‌نگ و گوتی: من هیچ شتێكم له‌سه‌ر ناوبژیوانی كلاسیكۆ نه‌گوتووه، ته‌نیا جه‌خت له‌وه كرده‌وه كه كریستیانۆ شایسته‌ی ئه‌و سزایه قورسه نه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆچوونه‌ی من به خراپ به‌سه‌ر مندا شكایه‌وه.
سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 11:15 خولهك به كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ریال مه‌درید یه‌كه‌مین یاری له وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی لالیگا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ده‌كات.