سوارێز مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت

K24- هەولێر

لویس سوارێز مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت.
بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە بەرامبەر ریال مەدرید تووشی بوو، سوارێز نزیکەی مانگێک لە یارییەکانی بارسێلۆنا دادەبڕێت.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویناکردووەتەوە، بەهۆی ئەو پێکانەی سوارێز لە یارییەکەی شەوی چوارشەممە تووشی بوو، بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت و ناتوانێت بەشداریی یارییەکانی ریال بیتیس، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، ئیسپانیۆل و گیتافێ لەل لالیگا بکات.