تیروپشکی قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا

بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئەرکیان ئاسانە

تیروپشکی قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا و بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی رابردوو و خاوەنی زۆرترین نازناو لە مێژووی جامەکە لە قۆناخی یەکەم ئەرکی ئاسانە.

لە قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنای پاڵەوان رووبەڕووی یانەی کولتورال لیۆنیسا دەبێتەوە کە یانەیەکی پلە سێیە و پێشتر چوار جار رووبەڕووی بارسا بووەتەوە و هەر چوار یارییەکەشی دۆڕاندووە.، ریال مەدریدیش لە قۆناخی یەکەم رووبەڕووی یونیەن دیپۆرتیڤۆ میلیا دەبێتەوە کە ئەویش یانەیەکی پلە سێیە.

یارییەکانی چوون لە کۆتایی ئەم مانگە رۆژانی 30، 31ی ئۆکتۆبەر و یەکەم رۆژی نۆڤێمبەر ئەنجام دەدرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 4 تاکو 6ی مانگی داهاتوو دەکرێن.

 

خشتەی سەرجەم یارییەکانی قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا:

بارسێلۆنا ـ لیۆنیسا
ریال مەدرید ـ ملیلییە
ئاتلێتیکۆ مەدرید ـ سانت ئاندرۆ
ڤالێنسیا ـ ئیبرۆ
ریال بێتیس ـ رایسینگ
سێڤییا ـ ڤیلانۆڤینسی
مایۆرکا ـ ڤایادۆلید
ئەلمێریا ـ ڤیاڕیال
ئیسپانیۆل ـ قادش
سپۆرتینگ ـ ئیبار
لۆگۆ ـ لێڤانتی
کۆرتۆبە ـ خیتافی
ئاتلێتیک بلباو ـ ھویسکا
ئالاڤێس ـ جیرۆنا
لێگانیس ـ رایۆ ڤایکانۆ
سێلتاڤیگۆ ـ ریال سۆسیداد

خشتەی یارییەکانی قۆناخی 32
خشتەی یارییەکانی قۆناخی 32