ریال مهدرید له گواستنهوهی زستانه ههوڵ بۆ كڕینی 3 یاریزان دهدات
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، خۆسێ ئانخێل سانچێزی بەڕێوەبەری گشتی ریال مهدرید لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بۆ ماوە 2 کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە و گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی مانگی داهاتوو بچنە ناو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و هەوڵ بۆ کڕینی چەند یاریزانێک بدەن.
گەرچی پێرێز لەوەتەی سەرۆکی ریال مەدریدە تەنیا 3 جار لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان یاریزانی کڕیوە، بەڵام ئەم وەرزە بەهۆی پێکان و نەبوونی یاریزانی یەدەگی باش، بڕیاری داوە بیر لە کڕینی یاریزانی نوێ بکاتەوە.
کیپای گۆڵپارێزی ئاتلێتیک بلباو و ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئینتەر میلان و تیمۆ وێرنەری هێرشبەری لایپزیگ لە دیارترین ئەو یاریزانانەن ریال مەدرید مانگی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەیان دەدات.