مارسیلۆ: باپیرم ئۆتۆمبێڵەکەی خۆی فرۆشت بۆ ئەوەی خەرجییەکانم دابین بکات

مارسیلۆ باپیری بە هۆکاری دەستکەوت و کەسایەتی ئێستای خۆی دەزانێت

K24- هەولێر

مارسیلۆ بۆیەکەمجار چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ ماڵپەڕی (زە پلەیەر تریبەن) دەنووسێتەوە و پەردە لەسەر چەند نهێنییەکی ژیانی بۆ ئەم ماڵپەرە ئەمریکییە هەڵدەداتەوە، کە تایبەتە بە چیرۆکی وەرزشوانان.
مارسیلۆ دەستکەوت و کەسایەتییەکانی ئێستای بۆ باپیرەی دەگێرێتەوە، چونکە وەکو خۆی باسی دەکات باپیری بە بڕیارێکی سەخت ژیانی مارسیلۆی گۆڕیوە.
بەرگریکارەکەی ریال مەدرید دەگێڕێتەوە، لە تەمەنی شەش ساڵی هەموو بەیانییەک کاتژمێر 07:30 بە تۆپەوە دەچووە کەناراوەکانی بۆتافۆگۆ و یاریی بە تۆپ دەکرد، چونکە هەمیشە خەونی ئەو بەرگریکارەی ریال مەرید بوونە یاریزانی تۆپی پێ بوو.
مارسیلۆ دەڵێت رۆژانە باپیرم بە ئۆتۆمبێڵە کۆنەکەی دەیبردمە ئەو قوتابخانەیەی یاریم تیادا دەکرد، بەڵام وای لێهات لەبەر هەژاری باپیرم نەیتوانی خەرجی بەنزین و خوارنی رۆژانەمان دابین بکات، بۆیە ناچاربوو ئۆتۆمبێڵەکەی بۆ دابینکردنی ئەم خەرجیانە بفرۆشێت.
مارسیلۆ لە گێڕانەوەی چریۆکی ژیانی خۆی باپیری بە هۆکاری دۆخی ئێستای ژیانی خۆی دەزانێت، چونکە دەڵێت ئەوکاتەی تەمەنم نۆ ساڵان بوو، هەموو رۆژێک لە راهێنانەکان دەهاتە دیارم و چەپڵەی بۆ لێدەدام و هانی دەدام، تەنانەت چەندان جار خۆی لە باوکم تووڕە دەکرد، لەبەر ئەوەی باوکم بەهۆی کارکردنەوە نەدەهات سەیری یاریکردنم بکات، تەنانەت باپیریشمی پێ شێت بوو ئەوەندە گرنگیم پێ دەدات.
کوڕە بڕازیلییەکە کە ئێستا خاوەنی کوڕێکە دەڵێت کاتێک تەمەنم ١٥ ساڵان بوو تەنیا رۆژانی شەممە دەگەڕامەوە ماڵەوە، ئاشکرای دەکات بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە خۆشییەکانی منداڵی و بەردەوام دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ بڕیارم دا واز لە تۆپی پێ بهێنم و ئەم بڕیارەشم بە باپیرم راگەیاند، بەڵام باپیرم گریا و گوتی دوای ئەو هەموو سەختییە دەتەوێت خەونەکم لەگۆڕ بنێی، پێی گوتم بەردەوام بە دڵنیام رۆژێک دێت لە ماراکانا یاریی دەکەی، مارسیلۆ دەڵێت ئەو قسانەی ئەوکاتی باپیرم وایلێکردم بیر لە وازهێنان نەکەمەوە و هەموو رۆژێک خۆم ماندوو بکەم بۆ ئەوەی بگەمە ترۆپک.

هەروەها مارسیلۆ لەبارەی چۆنییەتی گواسترانەوەی بۆ ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت، ئاگاداربووم سیێسکا مۆسکۆ و سێڤییا گرنگیان بە تواناکانم دەدا، بەڵام لەناکاو بەڕێوەبەری کارەکانم پێی گوتم دەتەوێت بچیتە ریال مەدرید، منیش گتوم بەڵێ، هەروەها بەرگریکارەکەی مێرێنگی دەڵێت، کاتێک بە فڕۆکە چوومە مەدرید وامدەزانی دەچم بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بکەم، کەچی بینیم گرێبەستێکیان هێنایە پێشم و وێنەی ریال مەدریدی لەسەر بوو، منیش لەخۆشیان زۆر بە خیڕایی گرێبەستەکەم واژۆ کرد، تەنانەت کاتێک  وێنەکانیشم بڵاوبوونەوە، ئەندامانی خێزانەکەم بڕوایان نەدەکرد بوومەتە یاریزانی ریال مەدرید.

 مارسیلۆ دەشڵێت، کاتێک بوومە یاریزانی ریال مەدرید، هێشتا رۆبێرتۆ کارلۆس یاریزانی ریال مەدرید بوو، بۆیە بۆ من زۆر سەیر و تایبەت بوو، بیرمە یەکەم رۆژ کارلۆس هاتە لام و پێی گوتم ئەمە ژمارەی مۆبایلەکەمە هەرچییەکت پێویست بوو ئاگادارم بکەوە.

وێنەی مارسیلۆ لەکاتی منداڵی
وێنەی مارسیلۆ لەکاتی منداڵی
مارسیلۆ و کوڕەکەی لەگەڵ نێیمار
مارسیلۆ و کوڕەکەی لەگەڵ نێیمار