یاریزانێكی ڤیاریال به‌هۆی دزیكردن ده‌ستگیر كرا
رۆبن سیمیدۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و یانه‌ی ڤیاریال به‌هۆی دزیكردن ده‌ستگیر كراوه و یانه‌كه‌شی به فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، زۆرینه‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی رۆبن سیمیدۆی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی یانه‌ی ڤیاریالیان به‌هۆی دزیكردنه‌وه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه سیمیدۆ له‌گه‌ڵ پۆلیس كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، پێشتریش دووجاری دیكه ده‌ستگیر كراوه، دوایینجار له نۆڤێمبه‌ری 2017 بوو، كاتێك له‌به‌رده‌م شوێنێكی گشتی و له ناوه‌راستی شاری ڤیاریال كێشه‌ی دروست كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیر كرا.
یانه‌ی ڤیاریال به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی رووداوی دزیكردن و ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی سیمیدۆی بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردبووه‌وه كه به وردی له‌م حاڵه‌ته ده‌كۆڵینه‌وه و سزای توندیش به‌سه‌ر یاریزانه‌كه‌یان ده‌سه‌پێنن.
سیمیدۆ وه‌رزی رابردوو به 8 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆناوه روویكرده ڤیاریال، به‌هۆی پێكانه‌وه ته‌نیا به‌شداریی 5 یاری یانه‌كه‌ی كردووه و شه‌وی رابردوو به‌هۆی دزیكردن له نێو ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیر كراوه.