سۆلاری: زوڵمێكی زۆرمان لێده‌كرێت
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌ر له یارییه‌كه‌یان سبه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤانتی ره‌خنه له خشته‌ی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌گرێت و پێیوایه به پێچه‌وانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌رییان زوڵمیان لێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23 شووباتی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤانتی، سانتیاگۆ سۆلاری وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری دایه‌وه.
سۆلاری ده‌ڵێـت: خشته‌ی یارییه‌كان زۆر پێكه‌نیناوییه، ئێمه هه‌موو كاتێك یاریی كلاسیكۆ ده‌كه‌ین ركابه‌ره‌كه‌مان رۆژێك زیاتر پشوو ده‌دات، به‌ڵام ئێمه سه‌ر دانانه‌وێنین و به ركابه‌رییه‌كی زیاتری ده‌زانین، ئێمه خشته‌ی یارییه‌كان ره‌ت ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا شتێكی پێكه‌نیناوی ده‌بینین و ئه‌ركی ئێمه‌یان قوڕستر كردووه، به‌ڵام پێویسته به‌سه‌ریدا زاڵ بین.
سۆلاری گوتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌ركیزمان ته‌نیا له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی لیڤانتی بێت ده‌شزانین یارییه‌كی ئاسان نییه، به‌ڵام ئێمه كۆمه‌ڵێك یاریزانی باشمان هه‌یه و زنجیره‌یه‌ك بردنه‌وه‌مان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌نجامی باش به‌رده‌وام بین.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری سڕكرانی رامۆس له چامپیۆنزلیگ، سۆلاری گوتی: هیچ نیگه‌ران نابم له راگیرانی سێرخیۆ رامۆس له چامپیۆنزلیگ، چونكه ئه‌و به خۆویستانه كارتی زه‌ردی وه‌رنه‌گرتووه و پێموانییه سزا بدرێت.
سۆلاری گوتیشی: ده‌رباره‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆر راسته‌و ئه‌و هێشتا یاریزانێكی بچووكه به‌ڵام توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و ده‌توانێت له هه‌ر یارییه‌ك گۆڵ بكات، مارسێلۆ یاریزانێكی باشه و به باشیش راهێنانه‌كان ده‌كات، ئه‌و به سینگێكی فراوان پێشوازی له ره‌خنه‌كان ده‌كات و وه‌ڵامیشی له یاریگه ده‌بێت، ئیسكۆ له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه و ته‌نیا ماركۆس یۆرێنتی ده‌مێنێت.
له گه‌ڕی 25ـه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤانتی گه‌شتی شاری ڤالێنسیا ده‌كات، یارییه‌كه له یاریگه‌ی مێستایایه له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێت.