9 سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین پێکان له ناوه و دەره‌وەی یاریگا لە مێژوودا ببینه
پێكانی یاریزانان له نێو یاریگه سرووشتی یاریكردنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه زۆرجار یاریزانان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه تووشی پێكان ده‌بن، دوایین یاریزان ماركۆ ئاسێنسیۆی یاریزانی ریال مه‌درید بوو كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك له نێو یاریگه رووبدات، له ده‌ره‌وه‌ی لاكێشه‌ی سه‌وز تووشی پێكان ده‌بێت.
له‌م راپۆرته‌ی خواره‌وه، ئاماژه به ناوی ئه‌و 9 یاریزانه ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره تووشی دابڕان له یاریگه وه‌رزشییه‌كان بوون.
1ـ د‌یڤید باتی، له ساڵانی 1986 تا 2004 وه‌ك یاریزانێكی ناوه‌راستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند یاری كردووه، پێكانه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه تا ئێستاش له بیر و خه‌یاڵی هانده‌ران و میدیاكان نه‌چۆته‌وه، کاتێک منداڵەکەی بە بایسكیله 3 تایه‌كه‌ی بەسەر قاچی دەکەوێت و بۆ ماوه‌یه‌ك له یاریگه‌كان داده‌بڕێت.
2ـ دێڤید بێکھام، ئەستێرەی پێشووی ئینگلاندی, نزیک بوو لەوەی چاوی چەپی لە دەستبدات، دوای ئەوەی لەگەڵ ئەلێکس فێرگسۆنی راھێنەری بوو بە شەڕیان، دوای دۆڕانیان بە ئارسێناڵ لە ساڵی 2003، سێر لیدانێک لە پێڵاو بە ئاراستەی بێکھام ده‌هاوێت و له چاوی ده‌دات و تووشی ئەم پێکانەی دەکات.
3- ئەلێکس ستێبنی، گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد، لە کاتی یاریان لەگەڵ بێرمینگھام سیتی، ھاوار به‌سەر بەرگریکەری تیپەکیدا دەکات، لەو کاتەش شەویلگەی ددانی دەکەوێتە خوارەوە.
4ـ داریۆس فاسل، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، چیرۆکی ئەم یاریزانە جیاوازە، کاتێک دەیەوێت نینۆکە زیادەکەی پەنجەی ببرێت، بەڵام لە کۆتایدا به هه‌ڵه پەنجەی پێی دەبڕێ و تووشی پێکان ھات.
5- شێک باروودی سكۆتله‌ندی، دوای بەریەکەوتنی بە سەگێک کە ھاتبووە ناو یاریگا، تووشی پێکانی ئەژنۆی بوو بە یەکجاریش ماڵئاوای لە جیھانی تۆپی پێ‌کرد، ئه‌م گۆڵپارێزه له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌ستی به یاریكردن كرد، دواتر له نیسانی 2000 له ته‌مه‌نی 63 ساڵی له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.
6- دارین بێرنارد، به ره‌سه‌ن ئه‌ڵمانی، به‌ڵام یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز بووه، بۆ ماوەی پێنج مانگ لە یاریگاکان دابڕا بە ھۆی میزکردنی سەگەکەی لەسەر زەوی چێستخانەکەی و، دواتر بێرنارد به خراپی لەسەر زه‌وییه‌كه خزا و تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو.
7- ئیڤر بانیگا، یاریزانی سیڤیای ئیسپانیا، لە کاتی تێکردنی بانزین لە ئۆتۆمۆبێلەکەی لە وێستگەی بانزینخانە, بیری چوو برێک بەکاربێنی بۆ راگرتنی ئۆتۆمبَلەکەی, دەکشێتەوە و بەر قاچی دەکەوێت و ئیسکی بچووکی قاچی دەشکێت.
8- لێرۆی لێتا، یاریزانی به ره‌سه‌ن کۆنگۆلی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی سوانزی سیتی، لەسەر جێگای خەوتن تووشی پێکان بوو، کاتێک تووشی پارچەپاچە بوونی ماسولکەکانی قاچی ھات، لە کاتی راکێشانی و پاڵكه‌وتنی له‌سه‌ر جێگایهكهی ماسولکەکانی گرژبوون و دوای لەخەو ھەڵسانی پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدا.
9- سانتیاگۆ کانیزارێز، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی ڤالێنسیا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، دەرفەتی بەشداریکردنی لە مۆندیاڵی 2002ـی کۆریا و ژاپۆنی لەدەستدا، دوای ئەوەی شوشەی کرێمی پرچی بەسەر پەنچەی گەوریدا دەکەوێت و تووشی پێکانی دەکات.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم