" ئۆبامیانگ پێش یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه، ریال مه‌درید ده‌تۆقێنێت"
پێش یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ، رۆژنامه‌كانی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، به‌هۆی ئاستبه‌رزی یانه‌ی دۆرتمۆند له بۆندزلیگا ترس ده‌خه‌نه دڵی هه‌وادارانی یانه‌ی ریال مه‌درید.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا به به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ئۆبامیانگ ریال مه‌درید ده‌ترسێنێت.
ئۆبامیانگ كه ئێستا به 8 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی بۆندولیگای گرتووه، له دوایین یاری خۆی هاتریكی له دژی بوروسیا مونشنگلادباخ تۆمار كرد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاس نووسیویه‌تی: بوروسیا مونشنگلادباخ به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه‌یه دۆڕا كه رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه، ئه‌م شكسته‌كه‌ش به‌هۆی هێزی ئۆبامیانگ و فلیپ روویدا.
ریال مه‌درید رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی دووه‌مین یاری له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه، له‌سه‌ر یاریگه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات كه ئازار و ناره‌حه‌تییه‌كی زۆری له‌سه‌ر چه‌شتووه، له دوای 2009ـه‌وه یانه شایانه‌كه چوار جار روویكردۆته یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدوونا پاركی تایبه‌ت به یانه‌ی دۆرتمۆند، هه‌ر چوار جاره‌كه‌ش به‌دڵشكاوی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هیچ سه‌ركه‌وتنێكی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كردووه و 10 جاریش تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێندراوه.
ئه‌م یارییه بۆ زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئاپۆیل نیقۆسیا، ده‌بێته یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌خت له‌م وه‌رزه، به‌وپێیه‌ی هێشتا له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی زه‌به‌لاح ئه‌نجام نه‌داوه.
یانه‌ی دۆرتمۆند له بۆندزليگا له بارودۆخێكی باشدايه و له 6 ياری هيچ يارييه‌كي نه‌دۆراندووه و به 16 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا، يانه‌ی ريال مه‌دريد له لاليگا به سه‌ره‌تايه‌كي خراپ ده‌ستي پێكردووه و له 6 ياري 11 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له پله‌ی چواره‌مدايه.