"مۆرینهۆ به مه‌رجی فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ به مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له سێرخیۆ رامۆس رازیبوونی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 24 دێسێمبه‌ری 2018، ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ یه‌ك مه‌رجی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید خستۆته به‌رده‌م فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، ئه‌ویش فرۆشتنی سیرخیۆ رامۆسه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ به پێرێزی راگه‌یاندووه كه داڤینسۆن سانچێزی به‌رگریكاری تۆتێنهام بۆ شوێنگره‌وه‌ی رامۆس بگوازنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه یانه‌ی تۆتێنهام ئاماده‌یی بۆ به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه كه به 60 ملیۆن یۆرۆ به‌رگریكاری كۆلۆمبی داڤینسۆن سانچێز له هاوینی داهاتوو بۆ شوێنگره‌وه‌ی رامۆس بگوازنه‌وه.
سێرجیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـه‌وه یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات و دێرینترین یاریزانی ئێستای پێكهاته‌ی یانه‌ی شایانه‌یه و له‌وه‌ته‌ی روویكردۆته ئه‌و یانه‌یه 20 ناسناوی بردۆته‌وه.