ئه‌مڕۆ یانه‌ی داڵكورد یه‌كه‌مین یاری خۆی له خولی نایابی سوێدی ده‌كات
ئه‌مڕۆ یانه‌ی داڵكورد یه‌كه‌مین یاری خۆی له مێژوودا له خولی نایابی سویدی ده‌كات، یارییه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر یانه‌ی ماڵمۆی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره به‌كاتی كوردستان ده‌كات.
داڵکورد کە 13 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن چەند پەنابەرێکی کورد لە سوێد دامەزرا، دوای بڕینی حەوت ئاستی جیاوازی خولەکانی سوێد، ئه‌مساڵ بەشداریی خولی نایابی سوێدی دەکات و لەوێوە رکابەریی بۆ بڕینی بلیتێکی یۆرۆپالیگ یان چامپیۆنزلیگ دەکات.
ناوی یانەی داڵکورد لە داڵ و کورد پێک دێت و پێشگری داڵ لە ناوی داڵارنیاوە وەرگیراوە، کە ناوچەیەکە لە سوێد و یانەکەی لێیە، کوردیش وەکو ئاماژەیەکە بۆ ناوی میللەتێکی 40 ملیۆن کەسی.