هێرێرا به یانه‌ی بارسێلۆنا رازی نییه
ئاندێر هێرێرای ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌نگۆكانی په‌یوه‌ندیكردن به بارسێلۆنا ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16 ته‌مووزی 2017، ئاندێر هێرێرا دوای یارییه ئاماده‌كارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لۆس ئه‌نجڵۆس گالاكسی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند هیچ نیازێكی نییه بچێته بارسێلۆنا و دڵخۆشی خۆی و مانه‌وه‌ی له ریزی شه‌یتانه سووره‌كان دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانه ئیسپانیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد هیچ كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه و گوتی به‌منزیكانه به فه‌رمی چاره‌نووسی خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م.
ئاندێر هێرێرای 27 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی ریال زاراگۆزای ئیسپانیا پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2011 روویكرده یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی دره‌وشایه‌وه، پاشان له هاوینی 2014 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد.