ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له ریزبه‌ندی خولی نایاب كرد
له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی هه‌ندرێن به بردنه‌وه‌ی له زاخۆ گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی خوله‌كه، یانه‌ی ئاراراتیش درێژه‌ی به ئه‌نجامه باشه‌كانی دا.
برایه‌تی 1 ـ 4 ئارارات
له خوله‌كی 4 عومه‌ر بیبۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی برایه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، دواتر به خێرایی یانه‌ی ئارارات به دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌ك وه‌ڵامی برایه‌تیان دایه‌وه.
سه‌ره‌تا ئیمانوێل ئیفوا له خوله‌كی 10 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارارات یه‌كسان كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 13 عه‌لی عه‌یزیز گۆڵی پێشكه‌وتنی ئاراراتی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 63ـی گێمی دووه‌م عه‌لی عه‌زیز گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و پاشان هه‌مان یاریزانی گۆڵی چواره‌م یانه‌كه‌ی كرد و یه‌كه‌مین هاتریكیشی له‌م وه‌رزه به نێوی خۆی نووسییه‌وه.
هه‌ندرێن 3 ـ 0 زاخۆ
یانه‌ی هه‌ندرێن به هه‌مان شێوازی قۆناخی یه‌كه‌م دیسان سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆ دووباره كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌تر.
له خوله‌كی 33 له رێگه‌ی محه‌مه‌د سامی یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشكه‌وت و گێمی یه‌كه‌می له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی پێھێنا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م یاریزانانی یانه‌ی زاخۆ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دژی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك یاریگه‌یان جێهێشت، دواتر هاتنه‌وه نێو یاریگه.
پاشان له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه ئامانج ئه‌كره‌م گۆڵی دووه‌می هه‌ندرێنی تۆمار كرد و هه‌مان یاریزان گۆڵی سێیه‌می خۆشی تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ندرێن به سه‌ركه‌وتنه به 21 خاڵ بۆ لوتكه‌ی خولی نایابی كوردستان گه‌ڕایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ به 11 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 1 ـ 1 هه‌ولێر
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌م قۆناخه‌دا نه‌یتوانی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له یانه‌ی هه‌ولێری میوانی بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه خاڵه‌كانیان به‌یه‌كسانی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد.
گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له ناوه‌راستی گێمی دووه‌م دانا عوسمان له خوله‌كی 66 به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێری تۆمار كرد، دوتر له خوله‌كی 75 فه‌رهه‌نگ وریا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه..
یانه‌ی هه‌ولێر به‌م ئه‌نجامه به 14 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش 13 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م و شوێنی خۆی نه‌جوولا.
نه‌ورۆز 0 ـ 0 زێره‌ڤانی
ئه‌م یارییه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی نه‌ورۆز له گێمی یه‌كه‌م لێدانێكی پێناڵتی بۆ هه‌ژمار كرا، به‌ڵام كامه‌ران عه‌لی لێدانه‌كه‌ی به فیڕۆدا، به‌درێژایی ماوه‌ی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنێنن.
یانه‌ی نه‌ورۆز نه‌یتوانی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له زێره‌ڤانی بكاته‌وه كه ئه‌وكات به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له دهۆك به زێره‌ڤانی دۆڕاند.
یانه‌ی زێره‌ڤانی به 16 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م دێت و یانه‌ی نه‌ورۆزیش به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمار بكات به 6 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی خوله‌كه جێماوه.