"ریال مه‌درید بڕیاری فرۆشتنی گاریس به‌یلی دا"
دوای پێكانه له‌سه‌ریه‌كه‌كانی گاریس به‌یل، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری فرۆشتنی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌ی داوه و نزیكترین یانه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید چیتر ئارام له‌سه‌ر به‌یل ناگرێت و 85 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك نرخی فرۆشتنی دیاری كردووه.
گاریس به‌یل له هاوینی 2013 بووه گرانبه‌هاترین گرێبه‌ستی ئه‌وكات، كاتێك به 100 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌وه‌ته‌ی له یانه‌ی شایانه‌یه 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه كه‌مترین رۆڵی له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان هه‌بووه، دوایینجار هه‌فته‌ی رابردوو بوو، كاتێك به‌یل له كاتی مه‌شقه‌كانیدا پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، به‌مه‌ش تووشی 24ـه‌مین پێكان بوو له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید، پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی 2017 نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.