ئه‌و قسه‌یه ئاشكرا بوو كه كۆنتی به مێسی گوتووه
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی چێڵسی هێنا و بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه په‌ڕییه‌وه، له‌و یارییه‌دا مێسی 2 گۆڵی كرد و ئاسیستێكی بۆ دێمبلی كرد، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی باوه‌شی له مێسی دا و گفتووگۆیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كرد و به‌یه‌كه‌وه یاریگه‌یان جێهێشت.
ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی له دوای یارییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا ده‌قی ئه‌و قسانه‌ی كه به مێسی گوتووه بۆ میدیاكارانی ئاشكرا كرد.
كۆنتی گوتی: له ماوه‌ی 50 ساڵ ته‌نیا یه‌ك ئه‌فسانه دروست ده‌بێت، له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه من تێیدا ده‌ژیم، مێسی دروست بووه، بۆیه به خۆشحاڵییه‌وه نه‌مویست ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بده‌م و به‌بێ ستایشكردن و ده‌ستخۆشی له مێسی یاریگه جێبهێڵم، بۆیه چوومه لای و پێیم گوت شانازی به یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م، هه‌مووشمان شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر تۆ یاریمان كردووه كه نیو سه‌ده‌یه جیهان ته‌نیا خاوه‌نی مێسی ـیه.
كۆنتی ده‌شڵێت: من پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌م له باشترین یاریزانی جیهان كرد و سووپاسی ئه‌و ئاسته‌به‌رز و سه‌رنجڕاكێشه‌م له مێسی كرد.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حه‌ز ده‌كات ببێته راهێنه‌ری مێسی، له‌مباره‌یه‌وه كۆنتی ده‌ڵێت: بێگومان هه‌موو راهێنه‌رێك حه‌ز ده‌كات مێسی له تیپه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام ئه‌و كاره بۆ من روونادات، چونكه من نابمه راهێنه‌ری بارسێلۆنا و مێسیش له بارسا ناڕوات.
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له هه‌شت یاری پێشووتری نه‌یتوانی بوو گۆڵ له چێڵسی بكات، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ له كۆی 4 گۆڵی بارسێلۆنا له دژی چێڵسی، مێسی 3 گۆڵی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی له چامپیۆنزلیگ له كۆی 123 یاری گه‌یانده 100 گۆڵ.