به وێنه... ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی 5 ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ره
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، 5 یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ كه‌وتوونه‌ته ژێر ڕاداری یانه‌كان و پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی یانه‌ی شایانه رووبدات.
1ـ لوكاس ڤازكێز: یبه گوێره‌ی پێگه‌ی لاگازیتا دیللۆ سپۆرت، یانه‌ی رۆما دیسان هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكاس ڤازكێز ده‌ستپێكردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت پێش داخستنی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، كڕینی ئه‌م یاریزانه رابگه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ رۆما به 35 ملیۆن یۆرۆ كۆتایی بێت.
2ـ ماركۆ ئاسێنسیۆ: پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئارسێناڵ به فه‌رمی 75 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه پێشكه‌شی كارگێرانی ریال مه‌درید كردووه، ئه‌م نرخه‌ش به جۆرێكه كه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه، هه‌ڵبه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ڤینگه‌ر پێش داخستنی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هه‌موو هه‌وڵێك له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌دات.
3ـ ناچۆ فێرناندێز: پێگه‌ی كۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی له یانه‌ی رۆما ئاشكرا كردووه، ره‌نگه چوونی ئه‌م یاریزانه تا 2 رۆژی دیكه یه‌كلایی بێته‌وه.
4ـ كه‌ریم بێنزیما: به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئارسن ڤینگه‌ر ساڵانێكی زۆر به كه‌ریم بێنزیمای هاونیشتیمانی سه‌رسامه، له ئێستادا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی سانچێز كه ئێستا له لایه‌ن یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و بایرن میونشن داوا كراوه، راسته‌وخۆ ڤینگه‌ر شوێنه‌كه‌ی به بێنزیما پڕ ده‌كاته‌وه.
5ـ گاریس به‌یل: میدیاكانی بریتانیا ئه‌مڕۆ به گه‌رمی باسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی مۆرینهۆ بۆ گه‌واستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل كرد، ده‌یلی مه‌یل نووسیویه‌تی: مانچێسته‌ر یونایتد به 92 ملیۆن پاوه‌ند بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌یل هاتۆته‌وه سه‌رهێڵ، ئه‌مه‌ش ئه‌و نرخه‌یه كه له‌مێژه كارگێرانی ریال مه‌درید چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌م نرخه كۆتایی به ته‌مه‌نی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه له ریال مه‌درید بهێنێت.