بارتۆمیۆ هه‌موو شتێكی له باره‌ی نێیمار ئاشكرا ده‌كات
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان له‌ده‌ستی خۆیدایه و ئێمه هیچ رێگری لێ ناكه‌ین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 ته‌مووزی 2018، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مێریكای دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر نێیمار ئاره‌زووی جێهێشتنی بارسێلۆنای هه‌یه ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات و بڕیاره‌كه له‌ده‌ستی خۆیدایه.
بارتۆمیۆ ده‌ڵێت: به‌ڵێ راسته نێیمار به‌فه‌رمی له لایه‌ن پاریس سانجێرمانه‌وه داواكراوه، به‌ڵام ئه‌و گرێبه‌ستێكی 5 ساڵی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا واژۆ كردووه و له 2021 كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانێت هه‌ر بڕیاریك بدات.
بارتۆمیۆ ده‌شڵێت: ئێمه ده‌مانه‌وێت نێیمار تا 4 ساڵی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رده‌وام بێت، چونكه ئێمه پێویستیمان به نێیماره، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی له رێزی باشترینه‌كانی جیهان بمێنێته‌وه پێویستی به بارسێلۆنایه.
نێیماری 25 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسه‌وه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، دوو ناسناوی لالیگا و ناسناوێكی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا، به گوێره‌ی میدیاكانیش پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت، پاریس سانجێرمان 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ شكاندی گرێبه‌سته‌كه‌ی بداته بارسێلۆنا و نێیمار بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.