10 خراپترین گرێبەستەکانی مێژووی ریال مەدرید
ریال مه‌درید ئه‌گه‌رچی مێژوویه‌كی گه‌وره هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان یانه‌یه‌كی پڕده‌ستكه‌وته، به‌ڵام زۆرجار له ڕووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ی گه‌وره و زیانی ماددی زۆر، پێشتر ریال مه‌درید به گرێبه‌ستی گرانبه‌ها چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی بۆ ریزه‌كانی گواستۆته‌وه، له لە یانەکانی پێشووی ئاستی نایابیان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام كاتێك روویان له کۆشکەکەی شایانه‌ی مه‌درید كردووه ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان ون كردووه و وه‌ك پێویست نه‌بوون.
1ـ ئا‌نتۆنیۆ کاسانۆ:
ئه‌م یاریزانه لە رۆمای ئیتاڵیاوە بە ٥ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریال مەدرید، ئه‌و له یانه‌ی رۆما گەشایه‌وه، بەڵام له ریال مه‌درید پووكایه‌وه و ئاستێكی باشی پێشكه‌ش نه‌كرد.
2ـ ڕۆیستن درێنتی:
ئه‌م یاریزانه هۆڵه‌نداییه لە یانه‌ی فێینۆرد رۆتردام بە ١٣ ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە ریال مەدرید، یەکێک بوو لە ئەستێرە دەرکەوتووکانی باڵی چەپ، بەڵام لەگەڵ مێرێنگێ بەو ئاستە دەرنەکەوت.
3- جۆناتان ودگێت:
ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی ریال مه‌درید كه ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی میدلزبرۆیه له ٢٠٠٤ بە ١٣ ملیۆن یۆرۆ لە نیۆکاسل یونایتد ئینگلانده‌وه ھاتە رێزەکانی ریال مەدرید، به‌ڵام پێکان ڕێگەی نەدا تواناکانی خۆی بە ریال مەدرید ببه‌خشێت.
4- جۆلیان فابێرت:
ھەرچەند بە شێوەی خواستن ڕوویکردە ریال مەدرید، بەڵام یەکێکە لە گرێبەستە سەرنەکەوتووکانی سپیپۆشەکانی مەدرید، به‌هۆی ئاستخراپی به‌شدارییه‌كی كه‌می یارییه‌كانی یانه شایانه‌كه كرد، پێشتر وێنەیەکی گاڵتەجاڕی ھەبوو کاتێک لە شوێنی یەدەگی یاریزانان خەوی لێکەوتووە.
5- ئێمرسۆن:
ناوەڕاستكاره‌كه‌ی پێشووی بەرازیل، لەسه‌ر خواستی فابیۆ کاپێلۆی راھێنەر لە یۆڤێنتۆسەوە بە 16 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریال مەدرید، بەڵام وەک چاوەڕوان دەکرا ئەو ئاستەی پێشکەش نەکرد، ناچار مێرێنگێ بە 5 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتیە ئه‌ی سی میلان.
6- خافێێر ساڤیۆلا:
ئه‌م هێرشبه‌ر ئارجێنتینایه ھەندێک بە ماڕادۆنای بچووک ناویان دەبرد، دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ ھەلبژاردەی لاوانی تانگۆ، بەڵام له نێوان ساڵانی 2007 تا 2009 نەبووە جێگای متمانەی یانه مه‌دریدییه‌كه.
7- مایكل ئۆین:
ئه‌م هێرشبه‌ره تا له یانه‌ی لیڤه‌رپوول بوو گۆڵكه‌رێكی تۆقێنه‌ر و لێهاتوو بوو، به‌ڵام كاتێك له 2004 روویكرده ریال مه‌درید ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كرد دوای ته‌نیا یه‌ك وه‌رز جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی نیوكاسڵ پێچایه‌وه.
8- نیکۆلاس ئانێلکا:
ئه‌م ئەستێرە فرەنسیە بە ٢٣ ملیۆن یۆرۆ لە ئارسێناڵەوە ڕوویکردە ریال مەدرید، ئەو ئاستەی لێی چاوەڕوان دەکرا پێشکەشی نەکرد.
9- واڵتەر ساموێل:
ئه‌م به‌رگریكاره ئارجێنتینایه بە 23 ملیۆن یۆرۆ لە رۆماوە ھاتە ریال مەدرید، وەک پێویست نەبوو، بۆیه ریال مه‌درید هه‌رزانفرۆشی كرد پێشكه‌شی یانه‌ی ئینته‌ر میلانی كرد.
10ـ ریکاردۆ کاکا:
باشترین یاریزانی جیھان لە ساڵی ٢٠٠٧ بە بڕی ٦٥ ملیۆن یۆرۆ لە ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیاوه گواسترایەوە ریال مەدرید، بەڵام بەھۆی دەرنەکەوتنی ئاستی راستەقینەی لەگەڵ مێرێنگی، جارێکی‌تر لە 2013 گەڕایەوە میلان، وەک ئەوەی تەنھا لەوەی بتوانێت ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش بکات.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم