له پایته‌ختی باشووره‌وه به‌ره‌و پایته‌ختی باكوور

وه‌ده‌ركه‌وتنی وێنا و پێكهاته‌كانی سه‌رده‌مێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین رۆژ له دوای رۆژ روونتر ده‌بنه‌وه. سه‌رده‌مێكی دیكه دوای سه‌د ساڵ له رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا بوو. جگه له نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌وا 100 ساڵی ره‌به‌ق له ئه‌نجامی چوارپارچه بوونی و ژێرده‌سته بوونی جۆره‌ها كاره‌سات و مه‌ینه‌تی به‌سه‌راهات ( له ئه‌نفال و كیمیابارانه‌وه بگره تا جینۆسایدی كولتووری و ریشه‌كێشكردن...). ئه‌رشیفه كوردییه‌كان پڕن له فۆتۆ تراژیدییه‌كان و دیمه‌نه ڤیدیۆییه جه‌رگبڕه‌كان.
به سه‌دان منداڵ، ئافره‌ت، پیر و گه‌نج له‌به‌ر گه‌رمایی بیابان له چاوه‌ڕوانی مه‌رگدان. منداڵانی جه‌سته سوتاوی كیمیاباران له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئێران. وێنه‌ی سه‌رشاخی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌گه‌ل هه‌ڤاڵانی پێش شه‌هید بوونی. راپه‌ڕینه و ئافره‌تێكی پێ خاوس له‌ژێر بارانێكی به‌خور باوكه په‌ككه‌وته‌كه‌ی كۆڵ كردووه و به‌ره‌و سنووره‌كان ده‌ڕوات... ئه‌مه و به هه‌زاران دیمه‌ن و یاده‌وه‌ری دڵته‌زێنی دیكه.
100 ساڵی كورد گه‌لێك سه‌خت گوزه‌شت، بگره ئێستاش هه‌ر له سهختیایه. جه‌نگ له‌گه‌ڵ تێرۆر، ده‌ستێوه‌ردانه ئیقلیمییه‌كان كه ئه‌نجامه‌كه‌ی خۆ له ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان پارته كوردییه‌كاندا ئه‌دۆزێته‌وه، برینی قوتی كوردانی باشور له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق، مه‌ینه‌تییه‌كانی كوردانی رۆژئاوا به‌ده‌س داعش و حكومه‌تی سوریاوه. سه‌ركێشی باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان و چه‌قبه‌ستوویی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كوردانی باكورن. هه‌روه‌ها زوڵم و سته‌می حكومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر كوردانی رۆژهه‌ڵات و بێده‌نگ بوونی كۆمه‌ڵگای نێوه‌ده‌وڵه‌تی هه‌مبه‌ر رۆژانه له سێداره‌دانی گه‌نجانی كورد...
له سه‌رده‌مێكداین كه پێشهات و رووداوه‌كان گه‌لێك به خێرایی دێن و تێده‌په‌ڕن. هه‌ربۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشه و گرفته ئاڵۆزانه‌ی بوونه‌ته گرێ كوێره، ده‌بینیت له‌پڕێكا جاربه‌جار ورده پێشهات و رووداوی دڵخۆشكه‌ریش لهملاوئهولاماندا سه‌وز ئه‌بن، بڵێیت و نه‌ڵێیت ئه‌مه‌ش ماڵه گه‌وره‌كه‌ی خه‌ون و ئومێده‌كانمان گه‌وره و گه‌وره‌تر ئه‌كاته‌وه. كردنه‌وه‌ی هێڵی گه‌شتی ئاسمانی نێوان (هه‌ولێر- ئامه‌د) له 11 نیسان، دڵنیام یه‌كێك بووه له‌و هه‌واڵانه‌ی كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای زۆربه‌ی زۆری كوردستانیان به جوڵه خستووه. ئه‌م هه‌نگاوه جگه له‌وه‌ی له رووی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌رگایه‌كی نوێ به‌ره‌و رووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها له ئایینده‌دا له رووی كولتوورییه‌وه سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگ ده‌به‌خشێته هه‌رێمه‌كه‌مان. گه‌شتكردن له باشوره‌و بۆ باكور له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ته‌نها 45 خوله‌كه...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 15 وڵاتی جیهاندا خاوه‌ن نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی جێگای داخه تاوه‌كو ئێستا له وڵاتێكی وه‌كو توركیا نوێنه‌رایه‌تی نییه، كه‌وا جگه له‌وه‌ی وڵاتێكی دراوسێیه هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له رووی ئابوورییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هاوبه‌رژه‌وه‌نده. بیرۆكه‌یه‌كی باشه ئه‌گه‌ر كاركردن سه‌باره‌ت به فه‌رمی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی توركیا له ئێستادا بچێته ناو به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. بۆچی نا؟ له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا له ئاستێكی باشدایه و خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان توركیا و حكومه‌تی به‌غداد له زیادبووندایه...!
به‌هه‌رحال، له ئێستادا به په‌رۆشه‌وه چاوه‌رێی ئه‌و ڕۆژه‌م كه له پایته‌ختی باشووره‌وه به‌ره‌و پایته‌ختی باكوور بفڕ‌م. بێگومان ئه‌گه‌ر توانیم ڤیزای توركیا وه‌رگرم! فه‌رموون ئه‌ویش دۆخهیهكی دیكه، هه‌ر چوونه توركیا ئاسان بوو ئه‌ویشمان نه‌ما... ده‌ی با خه‌یال كه‌م " ئه‌لو به‌هار خان، تو چه‌وانی؟ ئه‌ز نها ل فرۆكهخانا ههڤلێریمه، پشتێ 45 ده‌قیقان ل جهمته دبم ل ئامه‌دێ".