پاش سه‌ده‌یه‌ك، سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كورد

یه‌كه‌م پرسیار ده‌بێت ئه‌وه بپرسین وەکوو کوردانى باشوور، چما له ئێستادا داوای مافی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین؟ هه‌وڵمداوه ئاماژه به وەڵامی ئه‌م پرسیاره له سێ خاڵدا بكه‌م:
1- کۆتایی سایکس - پیکۆ
په‌یماننامه‌ی زه‌هاو ساڵی 1639، ده‌سپێكی زاڵبوونێك بوو به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد. ئاكامه‌كه‌ی بریتی بوو له دابه‌شكردنی كوردستان و پێكهێنانی دوو شوناسی ده‌ستكرد (كوردستانی عوسمانی و كوردستانی سه‌فه‌وی). په‌یمانی لۆزان 1922 ئامرازێكی دیكه بوو بۆ دووباره دابه‌شكردنی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ چوار پارچه (كوردستانی توركیا، كوردستانی عێراق، كوردستانی ئێران و كوردستانی سووریا). کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێکەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە مەسەلەی کورد و کێشە رەواکەی دا و نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی په‌یمانی سیڤه‌ر بێتە دی. ئه‌م په‌یمانه دوای رێككه‌وتنی سایكس - پیكۆ به‌ستراوه بۆ ته‌واو چه‌سپاندنی سنووری وڵاته دروستبووهكانی ناوچه‌كه، واتا به ته‌واوكه‌ری خاڵ و به‌نده‌كانی سایكس - پیكۆ داده‌نرێت كه‌وا ناوی كوردی به ته‌واویی سڕییه‌وه. ناچاركردنی كورد به ژێرده‌سته‌یی، چاوپۆشیكردن له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی و رێگرتن له دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له ئاكامه‌كانی پارچه‌كردنی خاكی كوردستان بوو. ئه‌نجامه‌كه‌شی بریتی بوو له نادادپه‌روه‌ریی پێكهاته‌یی، وابه‌سته‌كردنی به‌شه جیاوازه‌كانی كوردستان به شوناسگهلێكی فره‌چه‌شن وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كه به‌درێژایی سه‌ده‌یه‌ك هه‌وڵی بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌دا.
پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی سایكس - پیكۆ، جارێكی تر نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دیزاینێكی نوێ و به فۆڕمێكی تازه‌وه دائه‌ڕێژرێته‌وه و كورد له ناو چه‌قی گۆڕانكارییهكاندایه. ئه‌و كورده‌ی كه‌وا دوور له خواستی خۆی خاك و مافی نه‌ته‌وه‌یی كران به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانی جیهان, ئێستا له رووی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له مانه‌وه و مرۆڤ دۆستییهكهی هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه، بووه به ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له جوڵاندنه‌وه و پراكتیكه‌كردنی مه‌به‌سته سیاسییه‌كانی زلهێزه‌كانی جیهان. به راده‌یه‌ك كه ناتوانرێت رۆڵ و نه‌خشی كورد به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت. گه‌یشتن به‌م ئاسته شتێكی سانایی نه‌بوو، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه بێ ماڵ و ده‌ربه‌ده‌ر به ناچاری ژێرده‌سته‌یی قبووڵ كردووه و به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه و زوڵم بووه به به‌شی. له سه‌رده‌می به‌هاری عه‌ره‌بیدا تاوه‌كوو سه‌رهه‌ڵدانی داعش، كورد به سه‌ركه‌وتوویی توانی وجودی خۆی وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆ بسه‌لمێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌م گه‌مه‌یه‌دا ببێت به پاشكۆی هیچ كام له وڵاتانی ئیقلیمی. به‌مه‌ش ئه‌و مافه به‌خۆی ده‌دات كه بڵێت له هه‌رێمێكی فیدڕاڵییەوە به‌ره‌و كیانێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ.
2- نادادپەروەرییەکانى حکوومەتى ناوەند بەرامبەر بە حکوومەتى هه‌رێم و رەوشی ئاڵۆزى نێوخۆیی عێراق.
عێراق بەم شێوەیەى ئێستاى ناتوانێت بە یەک پارچەیی بمێنێتەوە...
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان, له په‌یامه‌كانیدا هه‌میشه دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه كورد نابێته هۆكاری پارچه پارچه بوونی عێراق و خوازیارین برایه‌تی كورد عه‌ره‌ب شه‌راكه‌ی راسته‌قینه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، كورد هه‌میشه هه‌وڵی داوه هاوكار و پاڵپشتی به‌غدا بێت له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى عێراقێكی سه‌ركه‌وتوو به مۆدێلێك كه دان به مافی ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كاندا بنێت. له به‌رامبه‌ردا عێراق به‌رده‌وام كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به كورد نواند. راسته كورد نیيهتی دابه‌شبوونی عێراقی نه‌بووه، وه‌لى ململانێكانی نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌بی (شیعه و سوننه ) دروستبوونی چه‌ندین ره‌وت و ته‌وژمی ئایینی و میلیشیای مۆدێلی عێراقی به ته‌واوه‌تی گۆڕی.
کەمتەرخەمییەکان لە جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و پرسی نه‌وت و پرسی پێشمه‌رگه و دواجاریش بڕینی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له کاتێکا عێراق دەستى بەسەر بەشە بودجەى هەرێمدا گرتووە، بەڵام بودجەى ناوچەکانى ژێر دەستى داعش وەکوو خۆى بۆیان ره‌وانه ده‌كرێت! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرسی گەندەڵى لە حکوومەتى عێراق و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، عێراقىان رووبەڕووى مەترسییەکى گەوره كردووه‌ته‌وه كه پێده‌چێت ره‌وشی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزییه‌كی زیاتر له ئێستا به‌رێت. به‌م شێوه‌یه عێراقێك كه به‌هۆی لاوازی له به‌رێوه‌بردنی وڵات گیرۆده‌ی چه‌ندین قه‌یران بووه‌ته‌وه چۆن ده‌توانێت له‌ناو ئه‌و هه‌موو حه‌شاماته‌وه فریای ده‌نگ و پرسی كورد بكه‌وێت؟
ئه‌مانه هه‌موو پێمان ده‌ڵێن كه چیدیكه ئومێدێك نه‌ماوه له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنینه‌وه.
3- شوناسى نەتەوەیی کورد، ئەو شوناسەى مافى زیاترمان پێ دەبەخشێت لە داواکردنى سەربەخۆیی
ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی: "زمان و ئه‌ده‌بیات، مێژوو، میراتی كولتووریی و جوغرافیا" له‌خۆده‌گرێ و لە رێگەى فه‌رهه‌نگ، سیاسه‌ت، یاسا و ئابووریی ده‌توانرێت پەرەیان پێ بدرێت.
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی باس و پرسیار له چییه‌تی و كێیهتی ئێمه و فه‌لسه‌فه‌ی بوون و هه‌رمانی ئێمه‌یه. ته‌نانه‌ت به‌رده‌وامی خه‌باتی ئێمه و سه‌ركه‌وتنی ئێمه و گه‌لی ئێمه، به ته‌واوی گرێدراوی ئه‌م چه‌مكه‌یه. چونكه ته‌نیا هۆكارێكه كه ره‌وایی به داخوازییه‌كانی ئێمه ده‌دات.
وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاری سه‌ره‌كی "كێمه ئه‌ز" هه‌ڵگری واتای تاكه كه‌سی، سۆزداری، جڤاكی و كولتووريیه. چاره‌نووسی هاوبه‌ش، خووخده‌ی هاوبه‌ش، مێژووی هاوبه‌ش و داهاتووی هاوبه‌ش له جوگرافیا و قه‌واره‌یه‌كی هاوبه‌شدا بۆت دیاری ده‌كا و به‌رپرسیارێتی و حه‌زێك له ناخ و هزردا ده‌ئافرێنێ، كه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و وڵات خۆشه‌ویستی پێده‌ڵێن.
له كوردستاندا، میرنشینه‌كانی بابان، ئه‌رده‌ڵان، موكریان، سۆران و بادینان، یان مدحه‌ت به‌درخان له ساڵی 1898دا رۆژنامه‌ی كوردستانی له تاراوگه‌دا بڵاوكردووەته‌وه یان سمكۆ "رۆژی كورد"ی وه‌شاندوه و شێخ مه‌حموودی نه‌مریش نیمچه ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی پێكهێناوه، یان ئه‌حمه‌دی خانی له پێشه‌كی مهم و زین و حاجی له شیعره‌كانیدا، پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان هێناوه‌ته ئاراوه و خوازیاری تێكۆشان بۆ به‌دیهاتنی بوون.
هه‌روه‌ها كۆماری كوردستان، به رابەرایەتى قازى محەمەد، خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مه‌زن له دیرۆكی كورددا هه‌ژمار دێت، چونكه مێژووی مۆدێرنی كورد و هه‌وڵدانی بۆ به نه‌ته‌وه‌بوون و دامه‌زراندنی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی یه‌كێك له سێ میكانیزمی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسدا (خودمختاری، فیدڕاڵی، سه‌ربه‌خۆیی) هێنایه ئاراوه و وه‌كوو فیكرییهت و شوناسێكی ره‌سه‌ن جێگیر بکرێت. کە تا ئێستاشە بووەتە هەوێن و سەرچاوەیەکى نەتەوەیی و مێژوویەکى پڕ لە شانازى بۆ نەوەکانى کورد.
پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خاوه‌ن میراتێكی نه‌ته‌وه‌یی پڕ به‌هایه، كه له ئێستادا بارزانی هه‌ڵگری میراته‌كه‌یه و هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی وهسییهتنامهكهی خانی و به‌درخان و حاجی قادری كۆیی ده‌دات.
دووه‌م پرسیار ئه‌مه ده‌بێت، لەپێناو گه‌یشتن به ئامانج، لە ئاستى نێوخۆی‌دا چى دەتوانرێت بکرێت؟
لە پرسی سەربەخۆییدا، پاڵپشتى نێودەوڵتى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکا خاڵێکى زۆر گرنگە کە دەبێت بەرنامەى ستراتیجى بۆ دابڕێژرێت و بە وردى مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت. وه‌لی ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه یه‌ك ریزی و یه‌ك ده‌نگی ماڵی كورد هۆكاری یه‌كه‌مه له به‌ره‌وپێشبردنی فایلی سه‌ربه‌خۆیی...
باشە چۆن بتوانین سەرنجى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەرەو لاى خۆمان رابکێشین و پاڵپشتى زیاتر کۆبکەینەوە؟ کێن ئەو لایەنە نێوخۆییانەى کەوا کاریگەری راستەوخۆ و ناراستەوخۆیان لەسەر فایلى سەربەخۆیدا هەیە؟
1- رۆڵى پێشمه‌رگه
ویستم له خاڵی یه‌كه‌مدا وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ك له رۆڵی پێشمه‌رگه‌دا بكه‌م، وه‌كوو ئاماژه‌یه‌ك به گرنگی و پێگه‌ی تایبه‌تی هێزی كوردی. بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و به درێژایی 1050 كم پێشمه‌رگه له خه‌باتێكی ئێجگار سه‌خت و دژوار دایه، خۆ راگری و چاونه‌ترسی بۆ گرووپێكی توندڕه‌وی تۆقێنه‌ر كه زۆر به ئاسانی له توانایدایه په‌ل بهاوێته وڵاتانی رۆژئاوا و به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی سه‌دان خه‌ڵك بكات به قوربانی. كه‌چی جیهان سه‌رسامی ئیراده‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه چۆن توانیویه‌تی به‌و بره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه سنوورداره‌ی كه هه‌یه‌تی به‌رگریی له سه‌روه‌رییه‌كانی خاكه‌كه‌ی بكات. مرۆڤ دۆستی، رێزگرتن له گیان و ماڵی خه‌ڵكی سڤیل به‌بێ جیاوازی له نێوان كورد،عه‌ره‌ب، توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه، پێناسهگهلێكن كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌خشراونه‌ته پێشمه‌رگه و پێگه‌ی كوردیان بردووەته ئاستێكی دره‌وشاوه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا.
2- دووبارە کاراکردنەوەى په‌رله‌مان
له ئیستادا پرسی گشتپرسی بۆ بریاردان له جیابوونه‌وه له عێراق پرسێكی گه‌رمه، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه پێویست به یاسایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه له په‌رله‌مان. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا وه‌كوو ئه‌م ساته‌ش په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌هۆی كێشه سیاسی و نێوخۆییه‌كانه‌وه له چالاكییه‌كانی خۆی وه‌ستاوه. بۆچی یاسا گرنگه؟ به یاسییكردنی ریفراندۆم هۆكارێكه بۆ زیاتر باوهرپێكراوهیی پرۆسه‌كه و لاوازكردنی بیانوو و ره‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌مه‌ش له پێناو به‌دیهێنانی پشتراستكردنه‌وه‌ی یاسایی بۆ پرۆسه‌كه هه‌نگاوێكی پڕ له بایه‌خ ده‌بێت.
3- رۆلی حكوومه‌ت
حكوومه‌ت لایه‌تی جێبه‌جێكار و پراكتیكه. ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له ئێستادا پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بكاته‌وه بریتییه له زیاتر ناساندنی كه‌یسی (ئه‌نفال، كیمیاباران، جینۆساید) له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان به پەیوەندییەکانى دەرەوە بەتایبەتى لەگەڵ وڵاتانى ئیقلیمى، خاڵێكی دیكه‌یه كه حكوومه‌ت رۆلی تێدا ده‌بینێت. کارکردن بۆ زیاتر بەهێزکردنى لایەنى ئابووریی و بەدیهێنانى ئابوورییەکى تەواو سەربەخۆ. نەک تەنها له كه‌رتی نەوت به‌ڵكوو کەرتى پیشەسازیى، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار...
4- رۆلی پارته سیاسییه‌كان
له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی پارته سیاسییه‌كان، هاندان و به‌شداریكردنه. نه‌بوون به پاشكۆی سیاسه‌تی هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئیقلیمی، رێزگرتن له بریاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد له مه‌له‌فی سه‌ربه‌خۆیی، پێشكه‌شكردنی پڕۆژه و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی پرۆژه‌كه. هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و به‌دیهێنانی یه‌ك ریزی نه‌ك ته‌نها له‌ناو پارته سیاسییه‌كانی باشوور، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارته سیاسییه كوردییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌شدا.
5- رۆلی راگه‌یاندن
نووسراو، بینراو، بیستراو و سۆشیال مێدیا. راگه‌یاندنی كوردی به‌رپرسیاره له پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به ته‌واوی جیهان.
6- رۆڵی هاونیشتیمانیان و پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان
هه‌ر هاوكارییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی له لایه‌ن تاكی كورده‌وه ده‌سكه‌وتێكی ره‌مزی پێشكه‌ش به پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات. بچووكترین هاوكاریی و پاڵپشتی ره‌نگه له داهاتوو ببێته هۆكارێك بۆ ده‌سكه‌وتگه‌لێكی مه‌زن. به‌تایبه‌تی رۆلی كوردانی تاراوگه (ره‌وه‌ندی كوردی) و ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆر بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی وڵاته زلهێزه‌كان. هه‌روه‌ها ناكرێت رۆڵ و پێگه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێم له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، كه وێنایه‌كی شارستانییان به‌خشیوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
7- رۆڵی ئافره‌تان. بیرمان نه‌چێت رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگەدا پێوه‌رێكه بۆ ئاستی شارستانییه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگەیه.
8- رۆڵی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی.
ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی پرۆژه و هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ پرسی ریفراندۆم.
لە کۆتاییدا وەک میللەتێک، هیچ کات تووشی غروور نەبین و هه‌رگیز حاشا له بوونی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه نه‌كه‌ین، لە هەمبەر هەموو پرسەکاندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و هەمیشە ئاماده‌بین بۆ نه‌ته‌وه، گیانی خۆمان به‌خت بكه‌ین.
"هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی" به‌رخودانێكی بێكۆتایی نه‌ته‌وه‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به "جه‌وهه‌ری ئازادی"، "ئازادی ژیان"، "ئازادی بیركردنه‌وه" و "ئازاد مانه‌وه".