نه‌مانی سنوری نێوان فه‌نتازیا و ریالیتێت
نه‌مانی جیاوازیی نێوان جنێونووس و چالاکوان، به‌رهه‌می پارته. ئامانجی پارت له‌م هه‌ڵگرتنی سنوره‌دا، بریتییه له بێنرخکردنی بوونه‌وه‌ری نووسه‌ر، رۆژنامه‌وان و چالاکوان. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که میدیا هێزێکه، پارت ده‌ستبه‌رداری نابێت، چونکه ئه‌م هێزه هه‌ڵسوڕێنه‌ری ماتۆڕی سیاسی و ئیدیۆلۆگیی پارته. میدیا وه‌ک ماشینێکی سیاسیی پارت، هه‌م کارمه‌ندان و میدیاکارانی به‌شێکی ئه‌م سیسته‌مه‌ن و هه‌میش ئه‌م میدیاکارانه بوونه‌وه‌ری نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و چالاکوان له‌ناو خۆیاندا وه‌ک گه‌نم ده‌هاڕن.
ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جیاوازیی نێوان چالاکوان و جنێونووس و جنێوده‌ر نه‌ماوه. ژماره‌ی چالاکوان و جنێونووسان هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارت خۆیه‌تی. گاڵته‌جاڕی لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که هه‌رچی جنێونووسی ئۆنڵاینه چالاکوانه و هه‌رچی چالاکوانیشه جنێونووسه. ده‌شێت ئه‌م دیده قورس بێت بۆ چالاکوانه راسته‌قینه‌کان، لێ راستیی تاڵ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئه‌وان هیچ جیاوازییان له‌گه‌ڵ جنێونووساندا نییه. هۆکاری ئه‌م هه‌ڵگرتنی سنوری نێوان جنێونووس و چالاکوانانه له‌وه‌دایه، که خودی میدیا خۆی جنێونووسان به چالاکوان ناو ده‌بات. میدیا به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵکو هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و کۆمێنتی جنێونووسان، که له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا به‌کاری ده‌هێنن. میدیا نه‌ک ته‌نیا ئه‌م ڤیدیۆی پڕ جنێوانه و کۆمێنته پڕ جنێوه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵکو خاوهنهکانیشان به چالاکوان ناو ده‌به‌ن.
ئیدی لێره‌وه پارت له رێگه‌ی میدیاوه هه‌وڵی دانانی سنوور بۆ یاسا ده‌دات، چونکه پارت خۆی له‌سه‌روو یاساشه‌وه ده‌بینێته‌وه. پارت پێیوایه، که فڵانه وه‌زیر و فڵانه دادوه‌ر له‌سه‌ر لیستی ئه‌مانه گه‌یشتوون به‌و پۆسته، هه‌ربۆیه پێویسته به‌وشێوه‌یه کاربکه‌ن، که ئه‌مان داوایان لێده‌که‌ن. کاتێک یاسا جنێوده‌ران راپێچی به‌رده‌م لێپێچینه‌وه ده‌کات، میدیا له‌پشتیانه‌وه ده‌وه‌ستێت و وه‌ک چالاکوان پشتگیری‌یان ده‌کات و هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی سیاسیی و ورهییان بۆ ده‌دات.
له‌ناو ئه‌م گهڕهلاوێژییهی میدیا و چالاکوانان و جنێونووساندا، په‌رله‌مانیش پریشکی ئاگری بێنرخکردنی به‌رده‌که‌وێت. ئاخر به‌شێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی چه‌ندیین خولی پێشتر و ئێستاش، خه‌ڵکانی چ جنێوده‌ر و چ جنێونووسی ئۆنڵاین بوون و وه‌ک چالاکوان مۆرکران. هه‌ندێک له مانه ئێستا له به‌غداد به هه‌مان هه‌ناسه‌ی درێژی پێشووه‌وه به‌گژ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورددا ده‌چنه‌وه. هه‌ندێک ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه له هه‌ولێر هه‌تا ئێستاش چ جنێوده‌ر و چ جنێونووسییشن، ئه‌م جنێونووس و جنێودهرانه، نوێنه‌ری هاووڵاتییانن. ئاخر ئێمه چی بچێنین، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌دوورینه‌وه.
له‌ناو ئه‌م جه‌نجاڵییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، کۆمه‌ڵێک نه‌زان ئه‌ندام په‌رله‌مانن و وه‌ک سیاسیی ناسراون. ئا لێره‌دا جیاوازیی نێوان سیاسییه‌کی ئه‌کادیمی و کۆمپێتێنت و سیاسییه‌کی ههڵتۆقیوودا نییه. له‌ناو ئه‌م جه‌نجاڵییه سیاسییه‌دا، کۆمه‌ڵێک کۆنه جاش و کۆنه به‌عسیی سه‌رکرده‌ن و خاوه‌ن پۆستی باڵان. ئا لێره‌دا جیاوازیی نێوان تێکۆشه‌ری راسته‌قینه و خۆفرۆشێکدا نییه.
له‌ناو ئه‌م جه‌نجاڵییه‌ی تێکۆشان‌دا، کۆمه‌ڵێک ئه‌ڵقه‌له‌گوێی دوژمنان سه‌رۆکن، رابه‌ری ئایینیی و کۆمه‌ڵایه‌تیین، رۆژنامه‌وانن، چالاکوانن. ئا لێره‌دا هیچ جیاوازییه‌کی نێوان سه‌رۆکی راسته‌قینه و مرۆڤی ئایینیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤدۆست و نیشتیماندۆست و نیشتیمانفرۆش نه‌ماوه. جیاوازیی نێوان رۆژنامه‌وانی راسته‌قینه و چالاکوانی راسته‌قینه و سیخوڕی دوژمنان و وڵاتان نه‌ماوه.
له ده‌روونناسییدا قسه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سنووری نێوان فه‌نتازیا و ریالیتێت ده‌کرێت. له ئێستا و ئالێره‌دا سه‌خته جیاوازیی نێوان فه‌نتازیا و ریالیتێتی دۆخی کورد بکه‌ین. چونکه پراکتیزه‌کردنی فه‌نتازیای نیشتیمانفرۆشان، جنێوفرۆشان، فه‌نتازیای نه‌زان و سیخوڕ، سنووری نێوان فه‌نتازیا و ریالیتێتی هه‌ڵگرتووه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئێستا و ئالێره‌دا له خه‌وێکی ناخۆشداین یان له ریالیتێتدا؟