نیشتیمان له دیدی ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌وه
با لێره‌دا ده‌ستبه‌رداری بیۆگرافیی ژیانی کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده بین، چونکه ده‌شێت هێشتا خه‌ڵکانێک به دیدێکی ڕهقیبانهوه ته‌ماشای ئه‌م بیۆگرافییه بکه‌ن. من گرنگیی به‌وه ناده‌م، که کاک ئه‌حمه‌د باکگراوندێکی ئایینیی ئیسلامیی هه‌بوو، که هه‌وڵی ده‌دا، له ڕێگای ئایینی ئیسلامه‌وه نیشتیمانی خۆشبوێت، کوردستانی خۆشبوێت. به‌شێوه‌یه‌ک هاوشێوه‌ی خومه‌ینیی کوردستانێکی ئیسلامیی دروست بکات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی، که جێگای بیر لێکردنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه، که کاک ئه‌حمه‌د به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئیسلامییه کورده‌کانی تره‌وه، کوردستانی له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه دانا بوو. له‌کاتێکدا ئیسلامییه سیاسییه‌کانی تری کوردستان دروستکراوی داگیرکاران بوون، به‌تایبه‌ت ئێران. ئه‌م دیده جیاوازه، کاک ئه‌حمه‌د له زیندانه‌کانی ئێران تووند ده‌کات. کاک ئه‌حمه‌د پێیوابوو له ڕێگای سیاسه‌تێکی نه‌رمه‌وه ده‌توانێ دڵی سه‌رانی شۆشی ئیسلامیی ئێران بجوڵێنێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ڕزگارکردنی، به‌وه‌ی، که پیشانی بدات، که ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وان پیاوێکی ئایینییه و ئیسلامه و خزمه‌تکاری ئیسلامه. هه‌ڵه‌ی کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده ئه‌وه بوو، که پێیوابوو ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشتییه و له ڕێگای ئه‌م ئاشتییه‌وه ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی بۆ کوردستان مسۆگه‌ر بکات. به‌ڵام مێژوو سه‌لماندوویه‌تی، که له مێژووی ئیسلامه‌وه هه‌تاوه‌کوو داعشی ئێستا، کورد بێجگه له نه‌هامه‌تیی و ماڵوێرانی هیچ شتێکی تری له‌م به‌ناو ئاشتییه ده‌ستنه‌که‌وتووه.
کاک ئازاد جوندیانیی یه‌کێکه له‌و سیاسییه کوردانه‌ی، که من چه‌ند ساڵێکه سه‌رسامم به دیدێکی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که ده‌ڵێ، له ژیانی ژێرده‌ستیی کورددا و له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دا، پانتۆڵێک بۆ ئێمه‌ی کورد نێردراوه و هاورده کراوه، که کورته بۆمان و داوامان لێده‌کرێت، که بۆ ئه‌وه‌ی پانتۆڵه‌که بۆ به‌رمان ببێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌شێک له قاچه‌کانمان ببڕینه‌وه. به‌ڵام من ده‌مه‌وێت ده‌ستکاریی قاچه‌کانم نه‌که‌م و به‌ڵکوو کار له پانتۆڵه‌که‌دا بکه‌م، هه‌تا پڕ به به‌ژنی من بێت. ئه‌م دیده هه‌تا بڵێیت جوان و ده‌روونناسییانه‌یه. کاک ئازاد هه‌رگیز چه‌مکی ئازادیی له سه‌ربه‌خۆیی دانابڕێت، چونکه ته‌واو و ڕێک ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک به‌ژن و پانتۆڵه‌که وه‌هان. تاکی کورد هه‌رگیز ناتوانێت ئازاد بێت، به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی. دڵتهزێنتریین نموونه‌ی ئه‌م ڕاستییه کاره‌ساتی شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ره. به‌غداد پانتۆڵێکی ئازادیی دا به ئێمه‌ی کورد، که پێویست بوو به‌شێک له قاچهکانمانی بۆ ببڕیینهوه، له‌و ڕۆژه‌وه به‌شێکی گه‌وره‌ی باشووری کوردستان داگیرکرایه‌وه و چۆوه بنده‌ستی به‌عسێکی نوێ. به‌غداد به به‌رده‌وامیی پانتۆڵی نوێ بۆ کورد ده‌نێرێت و داوای لێده‌کات، که به‌شێکی تری قاچه‌کانی بۆ پانتۆڵه‌که ببڕێته‌وه، ڕۆژێک دادێت، که به‌غداد له‌بری پانتۆڵ شۆرتێکمان بۆ ده‌نێرێت. ئه‌م داوایه دوژمنانی دراوسێ و هه‌مان کات ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی جیهانیش به‌رده‌وام له کوردیان هه‌یه. که‌واته بۆ کورد ئازادیی به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی هیچ سوودێکی نییه. ئه‌مه‌ش به واتایه‌کی شۆپنهاوهریی، که من لێره‌دا دهیکوردێنم، سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو شت نییه، به‌ڵام هه‌موو شت به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی هیچه.
هه‌نووکه دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م هه‌موو ساڵه به‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی کاک ئه‌حمه‌ددا، ده‌بینین، که ئێمه‌ی کورد له باشووردا هه‌موو هه‌وڵێک له‌گه‌ڵ به‌غدادی شیعه و سووننه‌دا ده‌ده‌ین و له ڕێگای سیاسه‌تێکی نه‌رمه‌وه ده‌مانه‌وێت بگه‌ین به ئازادیی. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێراقی ئێستا وه‌ک ئێرانی شۆڕشی ئیسلامیی به‌هێز بێت، وه‌ک به‌عسی ڕژێمی پێشووی ئێراق به‌هێز بێت چیی به‌سه‌ر کورددا دێت؟
ئێران به‌بێ سڵکردنه‌وه و به ئاشکرا موشه‌کبارانی کوردستان ده‌کات و ئێمه‌ش ناتوانین هیچ وه‌ڵامێکمان هه‌بێت، چونکه گرێدراوین به وڵاتێکه‌وه، که به واتای عه‌ره‌ب هه‌رچی حورمه‌ت هه‌بێت نییه‌تی، چونکه ئێراق ماریۆنێتێکی ده‌ستی ئێرانه و خاوه‌نی خۆی نییه. چونکه ئێمه‌ی کورد ئه‌و هێزه سه‌ربازییه گه‌وره‌یه‌مان نییه، که بتوانین وه‌ڵامی هێرشێکی وه‌ها بده‌ینه‌وه، چونکه هێشتا بنده‌ستین و له قۆناغی ڕزگارییداین، لێ ده‌گمه‌ن له ئێمه، ئیمڕۆ هه‌ست به‌م ڕاستییه ده‌که‌ن.
له سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی ڕووسیا دا بۆسه‌ر خاکی ئۆکرانیا، ئاشنای گاڵته‌جاڕییه‌کی سیاسیی تورکیی بووین. له‌م گاڵته‌جاڕییه‌دا، ئه‌ردۆغان له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ئازاردا، ڕایگه‌یاند، که پێویسته هه‌موو لایه‌ک ڕێز له یه‌کڕیزیی و یه‌کپارچه‌یی خاکی ئۆکرانیا بگرێت و ئه‌و دژی داگیرکاریی ڕووسیایه له ئۆکرانیا. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که ئه‌ردۆغان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی جه‌نگه‌وه، گووتی که تورکیا دژ به جوڵه‌ی داگیرکاریی ڕووسیایه له ئۆکرانیا دا. گاڵته‌جاڕیی ئه‌م دهربڕیینانه له‌وه‌دایه، که تورکیا به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌ردۆغان هێرشێکی کووشنده‌ی کرده سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان و به‌شێکی گه‌وره‌ی خاکی ڕۆژئاوای داگیرکرد. زیانێکی گه‌وره‌ی ماددیی و ڕۆحیی خسته‌وه. له‌م هێرشه‌دا ڕووسیا له‌پشتی تورکیاوه ڕاوه‌ستا و پشتگیریی کرد. تورکیا هه‌تا ئێستاش ده‌ستدرێژیی نه‌ک ده‌کاته سه‌ر ڕۆژئاوا، به‌ڵکوو ده‌ستدرێژیی ده‌کاته سه‌ر باشووریش و به‌رده‌وام زیانی ماددیی و ڕۆحیی له باشووری کوردستان ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی تاوانبار بکات و خۆی وه‌ک تاوانبارێک ببینێت، که هێرشی داگیرکاریی ده‌کاته سه‌ر دراوسێکیانی، که خۆی داگیرکاره و باکووری کوردستانی داگیرکردووه، که له‌دوای له‌ناوبردنی داعش له ڕۆژئاوادا، به‌شێک له خاکی ڕۆژئاوای داگیرکرد. له‌م داگیرکارییه‌دا هه‌م ئه‌مێریکا و هه‌میش ڕووسیا هاوپه‌یمانی تورکیا بوون.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، وه‌رن با پێکه‌وه وه‌ک کاک ئه‌حمه‌د موفتی زاده نیشتیمانمان خۆشبوێت و بڵێین.
نیشـــــــــــــتیمان ئه‌ی خاک و خۆڵی توێکڵه‌ی چاوانــــــــمه
نیشــــــــــــــتیمان ناوی به‌ڕێزت هێزی رۆح و گیــانــــــــــــمه
نیشــــــــــــــــتیمان ئه ی به‌ربه‌یانت ڕۆشنی ئــــیمانــــــمه
نیشــــــــــــــــتیمان ئێواره‌کانت خه‌ڵوه‌تی عـــــیرفانـــــــــمه
نیشـــــــــــتیمان قوربانی کوێســــتانت دڵی پڕ ده‌ردی مــــــن
نیشــــــــتیمان حه‌یرانی گه‌رمێنت هه‌ناسه‌ی سه‌ردی من
***
نیشـــــــــتیمان سه‌رمه‌شقی به‌رزی هیمه‌ته کۆماری تــــــۆ
مـــــــــــــــهرکهزی زانستیی و عیرفانه لادێ و شــــــــاری تۆ
نیشـــــــــتیمان باغاتی فیرده‌وسه هه‌موو گوڵزاری تۆ
عیـــزهت و فه‌خره هه‌موو نـــــــــهخشی ده‌رو دیواری تۆ
نیشـــــــــتیمان ئه‌ی شاخ و داخانت ئومێدی دڵ هـــــــــهموو
نیشــــــــتیمان دهشــــــــــت و بیابانت بههـهشتی ئاره‌زوو،
***
نیشــــــــــــتیمان شه‌رته که تۆزی ڕێت به هه‌موو دونیا نه‌ده‌م
شــــــــهرته تا ماوم له شه‌رتی گیانفـــیدایی لانه‌ده‌م
نیشــــــتیمان شه‌رته له عه‌شقی پاکی تۆ ســـه‌ر بانهدهم
شه‌رته قه‌ت گوێ بۆ ڕه‌قیب و وه‌سوه‌سه‌ی ئه‌عدا نه‌ده‌م
نیشـــــــتیمان ئه‌ی فێنکی قه‌لبم شنه‌ی کـــوێستانهکهت
نیشـــــــــــتیمان ئه‌ی ئاوی ژینم خاکی کوردســــــتانهکــهت
***
نیشـــــــــــــتیمان ئیحسانی تۆیه خوێنی باوباپــــــــــــیری من
هێــــــــزی شــــــان و نوری دیده و قودره‌تی تهدبــــــیری من
نیشـــــــــــتیمان گه‌ر خوێنی من پاکه و حه‌ڵاڵه شــــــیری من
هـــه‌ر له‌ســــه‌ر ڕێی خۆشهویســــتیی تۆیـــه بڕوا و بیری من
نیشـــــــتیمان دایم له‌سه‌ر ئاواتی به‌رزی نــــــــــــــاوی تــــۆم
خاترت جـــهم بێ، باڵاگه‌ردانی خاک و ئــــــــــــــاوی تـــــــۆم
***
لاوی کـــــــــــورد گه‌ر پاکه شیرت هه‌سته وه‌ک شــێری ژیان
ڕاکه مــــــــــهیدان بۆ بهجێهێـــــــنانی مافی نیشـــــــتیمان
ڕوڵهکهی سـوڵتان “صلاح ا‌لدین” نه‌خۆی گوڵی که‌سان
ڕوکنی ئیمان خوشــــهویستیی نیشـــــــــتیمانه بێگـــــــوومان
لاوی کـــوردم خۆت نه‌که‌یته داری دهســــــــتی دوژمــــــنت
دوژمــــــــــــنت نه‌تباته مه‌یدان بۆ برای خـــــۆکووشــــتنت
***
کـــــورده قـــــــهت نه‌نووی به لایلایه‌ی دوژمنی عـــــــــــهیارهوه
شـــــــــیری دوژمن تێکه‌ڵه حهتـــــمهن بــــــه ژه‌هری مــــارهوه
ڕه‌ن نـــــــهکهی داوێـــــنی نامـــــــووست به له‌که‌ی عاره‌وه
نیشـــــتیمانت دایـــــــکته نه‌ی ده‌ی به ده‌س ئهغـــــــیارهوه
ڕهنـــــــجی باوباپیری تۆ ئه‌م نیشـــــــــــتیمانهی دا بــــــه تـــۆ
کـــورده وریـــــــابه نهکـــــــهی باپـــــــــیرهکانت ڕهنـــجهڕۆ
***
کــــــــــوردە دین و نیشتیمانە مایەی بەرزیی ژینی تـــــــۆ
دوژمنــــی هـــــەردووکیــــــانە دوژمنی بێ دینی تـــــۆ
هـــــەر بـــــژی تۆ و نیشتیمانت، هـــەر بژی ئایینی تۆ
با لـــــە داخا شەق ببا بــــــەدخاهی تۆ، بـــەدبینی تۆ
هەستە سا هەروەک تریشقە ڕیشەکە دوژمنت
تا بــە فێڵ و گەڕ لــە ڕیشــــــەی دەرنــەهێناوە بنت،
01.04.2022