گرنگی (هه‌ژماری من)
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی جدی و بوێرانه نران بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كوردستان، یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه پرسی به‌هێزكردنی كه‌رتی ئابووری و سیسته‌می بانکی بوون، ئیستا پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من قۆناغ به قۆناغ فراوانتر ده‌بێت، بنیاتنانی ئه‌م سێكته‌ره له كوردستان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ ئاشناكردن و ڕاهێنانی خه‌ڵك له‌سه‌ر سیسته‌می بانكی نوێ، جیا له‌وه‌ش پاره‌ی كاش لە گیرفان و به‌كارهێنانی كه‌م ده‌بێته‌وه، كه ئیستا جیهان په‌یڕه‌وی ئه‌و سیسته‌مه ده‌كات، راسته ئه‌م سیسته‌مه بۆ كوردستان تازه‌یه به‌ڵام دامه‌زاروه‌كانی كوردستان هیچیان كه‌متر نییه له دامه‌زاروه جیهانییه‌كان و حكوومه‌ت هه‌نگاوی گرنگی ناوه بۆ به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی سیسته‌می ئه‌لیكتڕۆنی سه‌رجه‌م دامه‌زاروه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌م ژێرخانی ئیداری لە كوردستان به‌هێزده‌كات و هه‌م خه‌ڵكی كوردستان ئاشنا ده‌بن به‌سیسته‌مه جیهانییه‌كان و رۆتین كه‌م ده‌بێته‌وه کە ئەمەیان گرنگترینە بۆ هاڵاتیان و سەرۆکی حکومەتیش بەردەوام جەختی کردۆتەوە لە سەر نەهێشتنی رۆتین و خێراتر کردنی کاروباری هاوڵاتیان لە دام و دەزگاکانی حکومەت دا.
له‌باره‌ی گرنگی (هه‌ژماری من) یه‌كێك له ئامانجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی بانكه‌كانه له‌لای خه‌ڵك و راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵەتە دزێوانه‌ی كه هۆكارن بۆ یاریكردن به‌نرخی دراوه‌كان، ولە هەمووی پڕ بایەختر ئەوەیە کە كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی سیوله‌یی و بانكی له كۆڵ كوردستان ده‌كاته‌وه كه ساڵانێكه به‌رۆكی گرتووین و خه‌ڵكیش ڕادێنێ له‌سه‌ر سیسته‌می نوێی بانكی و هه‌م پاڵه په‌ستۆ له‌سه‌ر بانك و نه‌ختینه‌یی كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانك ڕۆڵێكی زۆری هه‌یه له په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه و شه‌فافیه‌تی زیاتر ده‌خوڵقێنێ و جێگیری ئابووری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هۆكارێكی گرنگه له ڕووی په‌ره‌پێدانی ئابووری، چونكه هه‌موو سێكته‌ره‌كان په‌یوه‌ندییان به سێكته‌ری نه‌ختینه‌وه هه‌یه.
ئه‌و پڕۆژه‌یەی رێزدار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بە ناوی (هه‌ژماری من) به‌و شێوازه ئه‌لیكترۆنییه گرنگیی خۆی هه‌یه، كۆتایی به قۆناغی هه‌ڵگرتن و ده‌ستاوده‌ستكردنی پاره‌ی كاغه‌ز ده‌هێنێت، هه‌مووی له رێی ئه‌و كارتی بانکیەوە ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له باره‌ی مووچه‌وه كۆتایی به رۆتینی دابه‌شكردنی مووچه و هات و نه‌هات ده‌هێنێت، له كۆتایی مانگدا پاره‌كه ده‌خرێته سه‌ر حیسابی مووچه‌خۆر له هه‌ر شوێنێك بێت فه‌رمانبه‌ر له رێی ئه‌و كار‌ته‌وه ده‌توانێت ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌كار بهێنێت و كۆتایی به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ده‌ستی دێت، ئه‌وه‌ی گرنگه مانگانه له‌كاتی خۆی فه‌رمانبه‌ر مووچه بچێته سه‌ر هەژمارەکەی، ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ و خێرایه و له خه‌رجییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ریی زۆرباشی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له بواره‌كه.
ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له گرنگترین پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م هیوادارین ئالیه‌تی پرۆسه‌كه هه‌م ئاسانتر بكرێت هه‌م خێراتر بكرێت چونكه وابڕیارە پرۆژه‌كه له ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌واوبكرێت، تائێستا زیاتر لە ١٠٠ هه‌زار كه‌س بوونه‌ته خاوه‌نی هه‌ژماری خۆیان، له‌كاتێكدا ئێمه زیاتر له ملیۆنێك مووچه‌خۆرمان هه‌یه و ئامانجه‌كه ته‌نیا موچه‌خۆران نین ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بگرێته‌وه بۆیه گرنگه نووسینگه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان یان شوێنه گشتییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كان به‌رێوه‌بچێت و خه‌ڵكێكی زۆر وه‌ك تیم دابمه‌زرێنرێت به‌شێوه‌ی كاتی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه خێراتر بكرێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه زیاتر له 26 ملیۆن كه‌س له جیهاندا خاوه‌نی كاری بازرگانی ئۆنلاینن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سیستمی بانكی نه‌بووه، ئه‌م گرنگیه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووه و ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌بێته هانده‌رێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متماته بۆ سیستمی بانكی و په‌ره‌پێدانی زیاتری ئاڵوگۆڕ و كاروباره بازرگانییه ئه‌لیكترۆنی و دیجیتاڵییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ده‌رگای بازرگانی ئۆنلاین له هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات کە ئەمەش مانای رەخساندنی دەرفەتی کاری زیاترە و کۆمەڵێک گیروگرفتی بەردەم بازرگانی ئەلکتڕۆنی چارەسەر دەکات.