مه‌سرور بارزانی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵویستێكی گرنگ و نه‌ته‌وه‌ییدا
له چوار چێوه‌ی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان(داڤۆس) هه‌ردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بریار بوو دیداریان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هەبێت، وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕەزایەتی له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و شه‌هیدكردنی منداڵ و خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان دیداره‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دوای بریاره‌كه كاردانه‌وه‌كان زۆر خێرابوون له‌ئاستی پێشوازی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان زۆرترین ده‌ستخۆشی و پشتیوانی ئه‌و هه‌ڵوێسته كراوه، دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرژیه‌كانی ناو ئێران ئه‌مه به‌هێزترین ره‌تدانه‌وه‌ی دیپلۆماسی بووه به‌رانبه‌ر به ئێران كه له دژی خاكی عێراق و كوردستانیش ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌ڵوێسته‌كه شه‌قامی كوردستانی تێپه‌ڕاندووه له ئاستی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستخۆشی و پشتیوانی لێده‌كرێت، له‌دوای هێرشه‌كه‌وه ئێران هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاری بۆ به‌لاڕێدابردنی پرسه‌كه ده‌ستپێكردووه به ئامانجی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی كه منداڵ و خه‌ڵكی سڤیل شه‌هیدبوون له بۆردومانه‌كه، به‌ڵام به‌م هه‌ڵوێسته ستۆپێك به حساب نه‌كردنی ئێران ده‌هێنێت بۆ خاكی كوردستان و عێراقیش، جێگای خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بكرێت كه به‌وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له‌دژی ئه‌و هێرشه ئه‌ویش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ئێران كرد و بۆ ساتێكیش بێت گرنگه كه سه‌ركردایه‌تی عێراق له‌و ترسه بێنه ده‌ره‌وه كه چه‌ند ساڵه ئێران بۆ عێراقی دروستكردووه.
جیا له هه‌ڵوێستی دیپلۆماسی هه‌ندێك رێكاری دیكه‌ی گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق بیگرنه‌به‌ر، له‌وانه حكوومەتی عیراق لەگەڵ ئێران ڕێككەوتنێكی ئەمنیمان هەیە، هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لەو ڕێككەوتنە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت رێككه‌وتن كە ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكەن، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م گرنگه هه‌ردوو هه‌رێم و به‌غدا ئه‌و رێككه‌وتنه رابگرن تا ئه‌و كاته‌ی ئێران هێرشه‌كان راده‌گرێت و داوای لیبوردن ده‌كات، له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ئێران زه‌ره‌ری زۆر ده‌كات چونكه له ئاستی ناوچه‌كه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێی كردوه‌ته‌وه دوژمن به‌تایبه‌ت ئه‌فغانستان و توركیا و توركمانستان و ئازه‌ربایجان و سعودیه و ئیمارات و وەک بینیمان هێرشی کردۆتە نێو خاکی پاکستانیش و ئەو وڵاتەش باڵوێزی خۆی لە تاران کێشاوەتەوە، کەواتە ئه‌وه‌ی ئێران بە ده‌ستی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا عێراقە بۆیه ده‌بێت به ڕاگرتنی ئه‌م رێككه‌وتنه ئێران به‌هۆش خۆی بهێنرێته‌وه له‌وه‌ی چیتر سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل نه‌كات.
بۆ هه‌موولایه‌ك روونه كه به‌شێك له سیاسییه‌كانی عێراق كه‌وتونه‌ته به‌ره‌ی ئێرانه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵویستی دوژمنكارانه‌ی ئێران ئه‌م جاره به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیل كوردستان وای كرد ته‌نانه‌ت له ئاستی عێراقیش له‌دژی بوه‌ستنه‌وه، ئه‌وه‌تا له‌دواین سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق ده‌لێت: " بە دڵینیاییەوە ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر، بوونی گومان لە مۆسادی ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستان بە درۆ دەخەینەوە، چونكە سەردانی شوینەكەمان كرد، بۆمان دەركەوت ئەمە خانوویەكە، بۆیە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە". ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له ئاستی هاوپه‌یمان و نزیكه‌كانی ئێرانیشه‌وه پشتیوانیان لێناكرێت، بۆیه هه‌ڵوێستی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جێگای ده‌ست خۆشییه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رگای وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دیپلۆماسی له‌دژی كرده‌وه‌كانی ئێران بگیرێته‌به‌ر، له‌رووی دیپلۆماسیشه‌وه ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه بۆ ئێران و هه‌ڵوێستی فه‌رمیان خۆش نابێت چونكه ره‌تكردنه‌وه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان نه‌یان توانیووه رێز له خه‌ڵك و سه‌روه‌ری خاك و نه‌ته‌وه بگرن و له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ییشدا بۆ مێژوو ده‌بێته جوانترین هه‌ڵویست كه ده‌رخه‌ری به‌هێزی كوردستانه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك رووداوی مێژوویی ده‌بێت سه‌یری بكرێت.
ماستەر لە یاسای نێودەوڵەتی