له‌باره‌ی 100 واژۆكه‌ی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیه‌وه
تا دێت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر پرسی بودجه و هه‌ڵبژاردن و كورسی كۆتاكان له كوردستان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی بڕیار بدات ده‌بوو هه‌ماهه‌نگی باشی له‌گه‌ڵ دامه‌زاروه‌كانی كوردستان بكردبایه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه نه‌بێت، كه به هۆی ئه‌م بڕیارانه‌وه گیروگرفتی زۆر بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرسی مووچه‌ش دێته ئاراوه، چونكه جۆرێك له ناڕوونی دیاره به بڕیاره‌كانه‌وه، بۆ نموونه له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ناوی هه‌رێمی كوردستان هێنراوه وه‌ك هه‌رێمێكی فره پێكهاته ئاماژەی پێکراوە و په‌رله‌مان ته‌عبیره له‌فره پێكهاته‌یی له كوردستان.
كه‌چی ئێستا به‌لابردنی كورسی كۆتاكان په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك كوردستانی بوون نامێنێته‌وه زیاتر شێوه‌ی په‌رله‌مانی كورد ده‌دات نه‌ك كوردستان، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه دادگای فیدڕاڵی ده‌ستوه‌ردان ده‌كات له‌كاروباری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له كوردستان، ئه‌مه پیشێلكردنی ده‌ستووره و ناکرێت بە شێوەیەكی نادەستووری دەست لە پڕۆسەی یاسادانانی هەرێم وەربدرێت هەروەك لە دەستووریشدا بەڕوونی هاتووە لە دۆخی بوونی جیاوازی لەنێوان یاساكانی هەرێم و یاساكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە ئەولەوییەت بۆ یاساكانی هەرێم دەبێت)، ئێمه په‌رله‌مانمان هه‌یه یاسای ده‌ركردووه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و یاسایه تێكڕای لایه‌نه‌كانی كوردستان لەسەری ڕەزامه‌ندبوون و به‌ده‌نگی تێكڕای په‌رله‌مانتارانی كوردستان په‌سه‌ند كراوه، ئێستاش هه‌ر پرسێك بێته ئاراوه ده‌بێت په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه بكات.
ده‌یانه‌وێت كوردستان تووشی به‌رپرسیاریه‌تی بێت، و تانه له دامه‌زاروه‌كانی بده‌ن، هه‌ر یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچوو ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ یاساكانی كوردستانه نه‌ك عێراق ئه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كردووه به‌غدا ناتوانێت یاساكانی خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ر كوردستاندا، ئه‌و یاسایانه ده‌رچوون و هه‌ڵبژاردنی پێكراوه و شه‌رعییه‌تی وه‌رگرتووه و ئێستا ئه‌و پاشگه‌زبوونه‌وەیه له بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان كه له به‌غداوه تانه‌ی لێدراوه خۆی له‌خۆیدا پرسیار دێنێته پێشه‌وه كه ئه‌وان هه‌میشه ده‌یانه‌وێت كوردستان له ژێر فشاردا بێت و خۆی جێگەی گومانە چونکە ئەوەی بۆ کوردستان رەتیانکردۆتەوە بە خۆیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیڕەوی دەکەن و کورسی بۆ کۆتاکان تەرخان کراوە، به‌داخه‌وه خه‌ریكه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌بێته واقع له‌كاتێكدا له‌بابه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان به‌ئامانج ده‌گیرێت، داواكارین كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌بێت و رێگا نه‌ده‌ن ئه‌مه تیپه‌رێت، هه‌رچه‌نده له‌كابینه‌ی نۆیه‌م زۆرترین هه‌وڵدراوه كه پێكهاته‌كان به‌شداربن له بڕیاری گرنگی ئیداره‌دان و ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه نابێت كه حكوومه‌ت به پێكهاته‌كانی هه‌یه، مافی پێكهاته‌كان پارێزراو ده‌بێت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و پێكه‌وه‌ییه بكاته ئامانج به‌ڵام ناشكرێت چاوپۆشی له‌وه بكرێت كه بیانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه ئەو فرە رەنگی و پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی له كوردستان نه‌هێڵدرێت.
له‌باره‌ی پرسی بودجه‌وه ده‌بوو دادگای فیدڕاڵی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان و شایسته داراییه‌كان گه‌ره‌نتی بكات به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی ئێمه ئه‌م بڕیارانه به‌ربه‌ستی دروستكردووه،هاتووە باس لە مووچەی فەرمانبەران دەکات لە چوارچێوەی بودجەدا، بەڵام لە چوارچێوەی بودجە هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی تێدا نییە، تەنیا زیاتر لە پێنج سەد هەزار فەرمانبەری تێدایە، وە فەرمانبەرانی دیکە چۆن جێ بەجێ دەکرێت، و چۆ‌ته‌وه ناو هه‌ندێك ورده‌كاری كه گرفت دروست ده‌كات، گرنگه کێشەی مووچه‌ی فه‌رمانبەرانی كوردستان یەکلایی بكرێتەوە، چونکە جگە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم پێشتر 100 په‌رله‌مانتار واۆژیان كردووه كه ره‌وانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی موچه‌ی فه‌رمانبەران له ئینفاقی فعلی جیابكرێته‌وه، ده‌كرا ئه‌وه بنێرێته‌وه په‌رله‌مان و به‌سێ كۆبوونه‌وه یه‌كلا ده‌بێته‌وه و له‌یاسای دادگای ئیتحادی ده‌لیت هه‌ر بریارێك ده‌ربچێت هۆكاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌مه نه‌كراوه.
ئه‌وه‌ی له‌لای ئێمه‌وه گرنگه هه‌ڵبژاردن له كوردستان ئەنجام بدرێت، و ده‌بێت كۆمسیۆن ورده‌كاری روون بكاته‌وه، له هه‌مووی گرنگتر ئەوەیە کە هه‌ڵبژاردنێکی پاك و دوور لە ده‌ستوه‌ردان بێت، چونكه نیگه‌رانی هه‌یه كه له كۆمسیۆنی عێراقه‌وه ده‌ست وه‌ردان هه‌بووه لە پڕۆسەکانی پێشووتر و ناكرێت ئه‌مه له هه‌رێمی كوردستان دووباره بكرێته‌وه.