پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك هاوكێشه لە واشنتن
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا، دوێنێش 26ی2 سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دیداری له‌گه‌ڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هه‌بووه، دواتر لە سێ کۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ هەر یەک لە باربارا ليف، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزيك، عەزرا زییا، بڕیکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە.
كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگ و هه‌ستیار بوو، دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دوای شه‌ڕی غەززە و هێرشی میلیشیكاكان بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، چه‌ند خالێك هه‌یه گرنگه له‌باره‌یه‌وه گفتووگۆ له‌سه‌ر بكرێت، كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا زۆر جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م: مەسرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له هاوپه‌یمانی بوونی خۆیان له‌ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، بلینكن ده‌لێت: (پشتیوانی ئێمە بۆ حكومەتێكی خۆراگر لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییە 360 پلەیە لەگەڵ عێراق هەمانە و حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرنگ بووە بۆ سەقامگیری لەناوچەكە).
ئه‌م قسانه گرنگن بۆ یه‌كه‌م جاره له ئاستی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه هه‌رێمی كوردستان جیابكاته‌وه له‌و ئاڵۆزیه‌ی له عێراقدا هه‌یه و به ته‌نیا بڵێت كوردستان بوه‌ته سه‌قامگیری ناوچه‌كه، روانگه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌م قسه‌یه روونه له ماوه‌ی رابردوو هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا رووبه‌رووی گوشارێكی زۆر بوه‌ته‌وه، رۆژانه هه‌ولێر موشه‌كباران ده‌كرێت و خه‌ڵكی سڤیل ده‌كرێنه قوربانی، كه‌چی هیچ كاتێك له كوردستانه‌وه ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه ئامانج، هه‌میشه كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی بووه له‌ناوچه‌كه. كوردستان نه‌بوه‌ته‌وه جه‌مسه‌ری هیچ یه‌كێك له‌و شه‌ڕه به‌وه‌كاله‌تانە‌ی زۆر گرووپ و ده‌ست و تاقم له عێراقدا خه‌ریكین ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌م هه‌نگاوه له ئاستی جیهان پشتیوانی لێده‌كرێت.
دووه‌م: له كۆبوونه‌وه‌کەدا زۆر بابه‌تی راشكاوانه باس كراون كه من پێم وایه ئیتر كاتی ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌م قسانه بكرێت، چونكه تادێت سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و هاوكیشه‌ی ترسناك له دژی ئه‌و ئارامیه‌ی ئه‌مه‌ریكا شانازی پێوه ده‌كات دێنه ئاراوه، هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو رووێكه‌وه به ئامانج گیراوه، ده‌بێت ئه‌و هاوكێشانه راست بكرێنه‌وه، له‌وانه پاراستنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستان كه هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه به‌وه‌ی كوردستان رابكێشرێته ناو شه‌ڕێكی نه‌خوازراوه‌وه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی كه له‌م قۆناغه پشتیوانی كوردستان بكات ئه‌مه‌ش به ئامانجی پاراستنی سه‌قامیگری ناوچه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی گروپه چه‌كداره‌كان له سنووری كوردستان، و چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و داببینکردنی شایستەی دارایی كه به‌داخه‌وه ئێستاش خه‌ریكه ئه‌مه وه‌ك یاریه‌كی سیاسی بۆ لاوازكردن كوردستان بۆ شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت له‌و دیداره ئه‌وه‌یە كه جێگای دڵخۆشییه به‌ڕاشكاوانه به ئه‌مه‌ریكا بگوترێت چ نهێنیه‌ك له پشت ئه‌م یاریه‌وه‌یه له‌دژی كوردستان؟ جیا له‌وه‌ش له كۆبوونه‌وه باس له ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدڕاڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م كاته ئه‌م خاڵه گرنگه چونكه زۆر روون و ئاشكرایه كه ئاراسته‌یه‌ك له عێراق دروست بووه کە ده‌یه‌وێت په‌شیمان ببێته‌وه له‌و برگه و مادانه‌ی له ده‌ستووری عێراق هاتووه به‌تایبه‌ت پرسی فیدڕاڵیه‌ت و ئێستاش ده‌یانه‌وێت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان به ته‌واوی ئه‌و ماده‌یه له ناو ببه‌ن كه باس له فیدڕاڵیه‌تی عێراق ده‌كات.
سێیه‌م: ته‌وه‌ر‌ێکی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان کە باش بووه له واشنتۆن گفتووگۆ كراوه له سه‌ر بابه‌تی پێكهاته‌كان و پارێزگاری كردن لێوه‌یان كه ئێستا هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی و سیاسی هه‌یه له ناو كوردستان و عێراقیش بۆ لێدان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێز و پێگه‌ی پێكهاته‌كان و بریاری دادگای فیدڕاڵیش بۆ لادانی كورسی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه چاوی جیهان له پێكه‌وه ژیانی كوردستان لاببرێت و كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی گۆشه‌گیر له‌ناوچه‌كه بهێڵدرێته‌وه، جیا له‌وه‌ش سالێك زیاتره به‌غدا به بڕیاری سیاسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی بۆ ده‌ره‌وه راگرتووه و به ئه‌نقه‌ست نایه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیاش رێكکه‌وێت كه سه‌رجه‌میان به زیان بۆ كوردستان ده‌شکێته‌وە.
ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه ئەمجاره له ئاستی باڵای كوردستان به‌ڕاشكاوانه و راسته‌وخۆیانه له‌واشنتۆنه‌وه ئه‌م دۆسیانه تاوتوێ ده‌كرێت، پێشووتر له كۆبوونه‌وه‌كان هه‌مان شت باس كراوه، به‌ڵام ئه‌م جاره ته‌نیا باسكردن له ته‌وه‌ره‌یه‌ك نه‌بووه سه‌رجه‌م ئاڵنگاریه‌كان گفتووگۆیان له‌سه‌ر كراوه، بۆنموونه له‌بابه‌تی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی شه‌نگال و كشانه‌وه‌ی میلیشیكان به‌وردی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، سەرنجەکە ئه‌وه‌یه یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت و رێككه‌وتنه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێت یان ئه‌وه‌تا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت له‌وه‌ی ئه‌م گروپانه له شه‌نگاله‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه دروست ده‌كه‌ن و هه‌بوونی سه‌دان گروپی میلیشا له سنووری كوردستان سه‌قامگیری كوردستان و ناوچه‌كه‌ش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
چواره‌م: كاك مەسرور بارزانی، له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌وه‌ی پێویست بووه باسی كردووه شتێكی جێ نه‌هێشتووه كه گفتووگۆی له‌سه‌ر نه‌كرابێت كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گرنگ بوو چونكه ئێستا چه‌كێكی نوێ له به‌غداوه له دژی كوردستان به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌ویشی چه‌كی یاسایی و بریاره‌كانی دادگای فیدڕاڵییه کە لە چەندین حاڵەت پێچەوانەی دەستوور و بنەمای دروست بوونەوەی دەوڵەتی عێراقن کە لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لەسەر بنیاتنرابوویەوە، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا بزانێت كه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سته‌م له كوردستان ده‌كات، ئه‌و دادگایه ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور دووباره رێكبخرێته‌وه، نه‌ك وه‌ك بوكه‌ڵه‌ی سیاسی به‌كاربهێنرێت، مایەی نیگەرانین و پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێم و سیستەمی فیدڕاڵی و بنەما دیموکراتییەکان لە عێراق بگیرێت.