ترس و دڵه‌راوكێی مالیكی

لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی
بۆ سه‌پاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ھەریەک لە میسر و سوریا و ئوردن و لوبنان، دوای کۆتایی شەڕی عەرەبی – ئیسرائیلی ساڵی 1984 رێككه‌وتنی (ڕودس) به‌سترا. بە پێی ئەم ڕێکكەوتنه وه‌ك هێڵی ئاگربه‌ست وێنەی ھێڵی سەوز بۆ ناوچه‌كه کێشرا و بوو بە سنوری دەوڵەتی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتە عەرەبیەکانی دەوروپشتی. لەناو سنورى ھێڵی سەوز یان ئیسرائیل‌دا ژمارەیەک شار و گوندی تێکەڵ له هه‌ردوو پێكهاته‌ی عەرەب و جووى نێشتەجێبوو ھەیە، ھەروەک بەشی رۆژئاوای شاری قودس. بە دانیشتوی عەرەبی ئەو شارانە ئەوترێت فەڵەستینی.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا نووری مالیكی، ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوە و سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێككه‌وتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی یوونیوز باس له بۆچوون و پێشبینییه‌كانی خۆی هه‌مبه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به ئاشكرا دان به‌وه‌دا ده‌نێت ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر رێگه به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی) بدرێت و رێگری لێنه‌كرێت له‌دایك بوونی فه‌له‌ستینی دووه‌م له رێگایه. به‌شێكی زۆری راگه‌یاندنه كوردییه‌كان ئه‌م لێدوانه‌ی ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوەیان به هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و بۆ سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له قه‌ڵه‌مدا. له رووی كاته‌وه ئه‌م لێدوانه هه‌ڵگری لێكدانه‌وه‌ی زۆره كه‌وا هاوتایه له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و پێشڕه‌وییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كانی مادده‌ی140 ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم و سهختتركردنهوهی قه‌یرانی دارایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه. له‌هه‌مووشی گرنگرتر سه‌رنه‌گرتنی پیلانی چه‌كدارانی داعش له شكاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و هێنانه‌كایه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی دیكه‌ی هاوشێوه له‌وه‌ی موسڵ. به‌رگری بێسنوری كوردانی ناوچه‌كه و شكسهێنانی گشت هه‌وڵه‌كان له تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی و ئاسایشی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی په‌یداكردنی متمانه‌ی ته‌واو به ئیراده و خۆراگرییهكانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان له هه‌وڵی ڕیشه‌كێشكردنی تێرۆر له ناوچه‌كه‌دا كه‌وا ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی پشتگیری و پاڵپشتییه‌كانی هاوپه‌یمانانی دژی داعش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بهدوایخۆدا هێنا. ئه‌شێ هه‌موو ئه‌م پێشهاته یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی ئه‌م دواییه به‌ته‌واوی مالیكی بێ‌ئومێد كردبێت به‌تایبه‌ت له بابه‌تی هێنان و چه‌سپاندنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كانی دیكه، ئه‌مه‌ش به بیانووی پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی 140. هه‌ربۆیه كاتێك ده‌قی چاوپێككه‌وتنه‌كه ده‌خوێنیته‌وه به‌رله‌هه‌ر شتێك هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێی مالیكی ده‌كه‌ی هه‌مبه‌ر ئاییهندهی ناوچه‌كه و رۆڵی ئێستا و ئایینده‌ی كوردانی عێراق. ئه‌وه‌ی گرنگه كه له‌به‌رچاو بگیرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مالیكی خاوه‌نی ئه‌م لێدوانانه‌یه، وه‌لی لێره‌دا مالیكی ته‌نها كاراكته‌رێكی راسپاردراوه و نوێنه‌ری ملیۆنها هاوفیكری خۆیه‌تی له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا. ئه‌وان باس له فه‌ڵه‌ستینی دووه‌م ده‌كه‌ن. كه‌چی جیاوازی له مێژوو، رۆڵ و ژیۆپۆلهتیكی نه‌ته‌وه‌ی كورد له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه لای خۆیانیش روون و ئاشكرایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌میان ناهێنێت بڵێن ده‌وڵه‌تێكی نوێی كوردی و به فه‌ڵه‌ستینی دووه‌م ناوی ده‌به‌ن.