كونسوڵی كۆریا و دیپلۆماسیه‌تی گشتی !

ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نوسه‌رو ئه‌كادیمیست و میدیاكار، له سه‌روبه‌ندی چالاكی و سیمینارێكدا گوێبیستی كونسوڵی گشتی كۆریا بین له ناوه‌ندی "چاوی كورد" له سلێمانی، مێژووی كۆریاو سه‌ره‌تای دروستبوون و ره‌وشی جه‌نگه‌كان و پێكدادانه سه‌ربازیه‌كانی ناو ده‌ریاو پیشه‌سازی كه‌شتی و ئۆتۆمبیل و دیپلۆماسیه‌تی گشتی و هێزی نه‌رم و ره‌ق و كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه بابه‌تی سیمینارێكی گرنگ بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی دوور‌و نزیك ئاماژه به كێشمه‌كێش و ململانێی سیاسی كۆریای باكورو باشوور بكرێت، ئه‌وه‌ی باسكرا كه‌لتورو هێزو ئاستی گه‌شه‌كردنی كۆریاو هێزی دیبلۆماسیه‌ت بوو، كه گرنگه كوردیش به توندی ده‌ستی پێوه بگرێت بۆ ئایندهی خۆی.
به كورتی و پوختی كورد له‌م زه‌مه‌نه‌دا پێویسته به جددی گوێ بگرێت له ئه‌زموونی گه‌لان و له‌و كاراكته‌رانه‌ی وه‌ك كونسوڵ و دیبلۆمات و ئه‌كادیمیست و سیاسی و میدیاكار هاتوونه‌ته هه‌رێم و له گرنگی ده‌زگاو پره‌نسیپه‌كانی راوێژكاریی و دیپلۆماسیه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان تێده‌گه‌ن و ئه‌زموونیان كردوه، پێشتر ئێمه باسی عیللهتهكان و گرفته‌كانی حكومه‌ت و حوكمرانیمان كرد كه پێویسته حكومه‌ت چی بكات و ده‌ست بۆ كامه ریفۆرم و چاكسازی به‌رێت، هه‌میشه ئێمه ده‌ست بۆ ئه‌و كێشه گه‌ورانه ده‌به‌ین كه توانستی چاره‌سه‌ریمان تیایدا كه‌مه، پێویسته سه‌ره‌تا له‌و گرفته بچوكانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه ده‌توانین كۆنترۆڵی بكه‌ین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین به ئاسانی، چونكه چاره‌سه‌ری گرفتی بچووك زامنه بۆ چاره‌سه‌ره گه‌وره‌كان.
ده‌ستنیشانی عیلله‌تی حكومه‌ت ئاینده‌یه‌كی باشتر مسۆگه‌ر ده‌كات، چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان وتووه، با كه‌مێك ئاوڕ له جوتیارو گوند‌و داس و شه‌تڵ و وه‌رزێری بده‌ینه‌وه‌و بازوی جوتیاره‌كانمان به‌هێز بكه‌ین و كه‌مێك فشار دروست بكه‌ین و ئابوریی بچووكی ناوخۆیی به‌هێز بكه‌ین و هاورده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ده‌ره‌كی رابگرین و پشت به جوتیارو به‌رهه‌می خۆمان ببه‌ستین، پێویسته پرۆسه‌ی به فهرمانبهركردن و پۆلیسكردنی بێكاران و خاوه‌ن كێڵگه‌كان رابگرین و له بری به‌تاڵه‌ی داپۆشراو، ده‌رفه‌تی كار‌و خستنه‌گه‌ڕی كشتوكاڵی مۆدێرن و ره‌خساندنی له‌وه‌ڕگاو ئاودێرییه‌كی شایسته دابین بكه‌ین، ئه‌مانه هه‌موو به كاره‌كته‌ری به‌هێز ده‌كرێت، پاشان گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی گه‌لانی تازه پێگه‌یشتوو، به نموونه‌ی وڵاتێكی وه‌ك كۆریا كه چۆن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خۆیان له هه‌ژاری و فهقرو كه‌مده‌ستی رزگاركرد، كه چه‌ند ساڵێكه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست و ئیجابی و مرۆییان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پێویسته ئه‌مه وه‌ك ده‌رفه‌ته مه‌زنه‌كه وه‌ربگرین.
كونسوڵی كۆریا وتی چه‌ند جارێك داگیركراوین، وڵاتمان وێران بووه، هه‌ژاریمان گه‌شتۆته پله‌ی سفر، ئابوریه‌كی داته‌پیو، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك رێگهچارهو هێزی مرۆیی و دیپلۆماسیه‌ت توانیمان بگه‌ینه گه‌شه‌سه‌ندووترین وڵاتی ناوچه‌كه‌و ئێستا ته‌نها له دروستكردن و پیشه‌سازیی كه‌شتی ده‌ریاییدا دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان خۆمانین، ئه‌ی كورد له كوێی ئه‌م هاوكێشه جیهانیهدایه؟
گرنگه كه‌مێك وردبینه‌وه‌و قسه نه‌كه‌ین و ته‌نها گوێ بگرین و بزانین چیرۆكی سه‌ركه‌وتن و دۆخی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و وڵاتانه له رووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابورییه‌وه چۆن بوون و چ میكانیزمێكیان به‌كارهێناوه بۆ سه‌ركه‌وتن، ئایا "كۆریا"چۆن بووه‌و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی چین؟
ئایا ده‌كرێت كورد هه‌میشه له رابردوودا بژیی و توانستی ئه‌وه‌ی نه‌بێت سه‌رمایه‌گوزاری به رابردووی خۆیه‌وه بكات، رابردووی شۆرش و قوربانیدان و كه‌لتوریی نه‌ته‌وه‌یی و زمان و فه‌رهه‌نگ و ئیدیۆم و نه‌ریته ره‌سه‌نه‌كانی، وه‌ك كونسوڵ ئاماژه‌ی پێكرد وتی به‌راستی پێم سه‌یره ده‌سته‌بژێرو رۆشنبیری كورد ئه‌وه‌نده كه‌مته‌رخه‌م بن به‌رانبه‌ر به كه‌لتوری كۆنی وڵاته‌كه‌ی خۆیان و دژی بن، وه‌ك ده‌ف و گۆرانی و جلی كوردی و نه‌ریته كلاسیكیه‌كان، كه به‌م كهلتورانه ده‌توانن خۆتان بناسێنن و خۆتان دروست بكه‌ن، وه‌ك چۆن ئه‌مریكیه‌كان به هۆلیود توانیویانه به‌ته‌واوی خۆیان و كالچهرو نۆلیجهكانی خۆیان بناسێنن به جیهان.
"چۆی كوان جین" گه‌نجێكی كۆریایی و سه‌ركونسوڵگه‌ریی گشتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له هه‌ولێر، كاتێ قسه‌یده‌كرد هه‌ستت به ئیراده‌و مۆتیڤێكی گه‌وره ده‌كرد، خۆشو‌یستنێكی بێ رهتووش و راسته‌قینه‌ت بۆ گه‌لی كورد تێدا ده‌خوێنده‌وه كه ئه‌مه زۆر ئیجابیه كونسوڵێكی بیانی ئاوا بێت، هه‌مانكات ئه‌و روانگهیهت بۆ دروست ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه بكه‌یته ده‌وڵه‌ت و نیشتیمان بكه‌یته ده‌زگا، پێویسته ئه‌كته‌ری چالاك و نمونه‌ییت هه‌بێت و روانگه‌ی دروستت پێشكه‌ش بكات"چۆی" وێرای ئه‌وه‌ی خاكهسهرایانهو ئاكادیمیانهو ورد‌و له‌سه‌رخۆ، روانگه‌و دیدی سیاسی حوكمرانی و كه‌لتوریی و دیبلۆماسی وڵاته‌كه‌ی شیده‌كرده‌وه، په‌نجه‌ی خسته سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ و چاره‌نوسساز بۆ بنیادنان و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ر ده‌وڵه‌ت و حیزب و جڤاكێكی ده‌وڵه‌تی یان نا ده‌وڵه‌تی،ئه‌ویش هێزو كه‌لتورو حیكمه‌ت و په‌ره‌سه‌ندنه تازه‌كانی دنیای په‌یوه‌ندیه‌كان و دیپلۆماسیه‌تی ته‌قلیدی و گشتی بوو كه پێویسته كورد له‌ده‌ستی نه‌دات، كۆمه‌ڵێك له‌و كۆنسێپت و جیهانبینیانه كه دیپلۆماسیه‌تی سه‌ركه‌وتوو ئاراسته ده‌كات له سیمینارێكی دوو سه‌عاتیدا بۆ ئێمه‌ی شیكرده‌وه، به‌تایبه‌تی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كه بریتی بوو له دیپلۆماسیه‌تی گشتی "Public Diplomacy" كه بۆ كورد‌و ئه‌م قۆناغه گرنگی خۆی هه‌یه‌و ده‌كرێت كاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بكرێت له ئێستا‌و داهاتوو.