تا چه‌ند ئازادین له راده‌ربڕیندا؟
بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی بیری لێده‌که‌ینه‌وه و هه‌ستی پێده‌که‌ین، به وشه ده‌ریببڕین، پێویستمان به‌وه‌یه ئازاد بین. گه‌شه‌ی بیرکردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی بیریش وا له‌ناو هه‌بوونی ئه‌م ئازادییه‌دا. ئه‌م ئازادییه له ده‌ره‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌که‌یدا، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک فێنۆمێنی تره، که چ گه‌شه‌ی پێده‌دات و چ سنوریشی بۆ داده‌نێت. بۆ نموونه کو‌لتوور و دابونه‌ریت له کۆمه‌ڵگای کوردییدا سنورێکی ڕه‌ق و ئه‌ستوور و گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م ئازادیی ڕادهربڕییندا. له خێزاندا بۆ ئه‌وه‌ی دڵی به‌رانبه‌ر نه‌ڕه‌نجێت، ئه‌وه ناگووترێت، که پێویسته بگووترێت، ئه‌وه ناکرێت، که پێویسته بکرێت. هه‌ندێک ڕووداو له هه‌ندێک خێزاندا، که ڕووده‌ده‌ن و ده‌نگدانه‌وه‌یان له کۆمه‌ڵگادا ده‌بێت، له لێکترازان و تووڕه‌بوون لهیهکترییدا ڕووده‌ده‌ن، که دواجار دوژمنایه‌تیی خێزانیی لێده‌که‌وێته‌وه. لێره‌دا ئازادیی ڕاده‌ربڕیین هیچ ڕۆڵێکی نییه، به‌ڵکوو ڕق و کینه. ئه‌وه‌شی له ڕق و کینه‌دا ده‌ژیی، ئه‌وه ده‌کات که ده‌یه‌وێت، ئه‌وه ده‌ڵێت، که ده‌یه‌وێت. ئه‌وه‌شی لێره‌دا جێگای خاڵییه، مۆڕاڵه. مۆڕاڵ، به‌شێکی گرنگی ئازادیی ڕادهبریینه. مۆڕاڵ ڕۆڵێکی گه‌وره له‌وه‌دا ده‌بینێت، که چی ده‌که‌ین و چی ده‌ڵێین و بۆچی ده‌یڵێین و ده‌یکه‌ین. له ده‌ربڕینی بۆچووندا تێکۆشان بۆ باشه‌یه‌کی گشتگیری کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئونیڤێرساڵیی هه‌یه، هه‌رکاتێکیش باشه‌یه‌کی گشتگیری کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئونیڤێرساڵیی له ده‌ربڕییندا به‌دی نه‌کرا، ئه‌وا ده‌ربڕینه‌که یان ئه‌وه‌تا له باشه‌ی تاک یان کۆیهکدایه، نه‌ک کۆی گشتیی کۆمه‌ڵگا، کۆی گشتیی مرۆڤایه‌تیی.
بۆچیی له کۆمه‌ڵگای کوردییدا به به‌رده‌وامیی ڕووبه‌ڕووی سنوور ده‌بینه‌وه، له ده‌ربڕینه‌کانماندا؟ هه‌تا چه‌ند ئازادین له ڕاده‌ربڕیندا؟ هه‌تا چه‌ند کو‌لتوور و دابونه‌ریت ڕێگره له ڕادهربڕینهکانماندا؟ هه‌تا چه‌ند سیاسه‌ت ڕێگره له ڕادهربڕینهکانماندا؟ کو‌لتوور و دابونه‌ریت ڕووبه‌رێکی گه‌وره و به‌رینی ئه‌و سنورانه‌یه، که ئازادیی ڕاده‌ربڕینمان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت. ئایین سنورێکی گه‌وره و به‌رینه، که ئازادیی ڕاده‌ربڕینمان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت. سیاسه‌ت سنورێکی گه‌وره و به‌رینه، که ئازادیی ڕاده‌ربڕینمان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت. ده‌شێت ڕایه‌کی سیاسیی زۆر له میدیای کوردییدا ده‌رببڕێت، لێ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که چه‌ند ئازادیی له‌و ڕایانه‌دا هه‌یه. که میدیا بڵاویان ده‌کاته‌وه؟ وه‌ڵام. ته‌واوی ئازادییه‌کان ڕێژه‌یین. یان ئه‌وه‌تا نووسه‌ر خۆی سنور بۆ خۆی داده‌نێت، یان ئه‌وه‌تا میدیا سنوری بۆ داده‌نێت. نووسه‌ر سنور بۆ خۆی داده‌نێت، هه‌تاوه‌کوو ڕاکانی بڵاوبکرێته‌وه. میدیا سنور بۆ نووسه‌ر داده‌نێت، هه‌تاوه‌کوو ڕایه‌کی سیاسیی هاوتای ڕای میدیاکه به‌ده‌ستبهێنێت. له هه‌ندێک لاپه‌ڕه‌ی ئێلێکترۆنیی و سۆسیال میدیادا ڕاده‌ربڕینه‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سنوریان نییه و ڕاده‌ربڕینه‌کان هیچ مه‌رجێکی ئازادییان نییه، لێ ئه‌م ڕایانه ده‌شێت هه‌موو شت بن، ته‌نها ئازاد نه‌بێت، چونکه خاڵیین له مۆڕاڵ.
سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕیین، سه‌رده‌می ئازادیی بوو، له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌شێک له هاووڵاتییان چ قسه‌یان له‌سه‌ر ئازادیی بێ مه‌رج ده‌کرد (وه‌ک کۆمۆنیسته‌کان به عه‌ره‌بیی ده‌یانگووت: ئازادیی بێ قه‌ید و شه‌رت) چ دا‌واشیان ده‌کرد. لێ ئازادیی به گشتگیریی مه‌رجداره نه‌ک بێ مه‌رج. ئازادیی ڕاده‌ربڕینیش هه‌مانشێوه‌یه. واتا ئێمه هه‌میشه خاوه‌نی ههڵبژاردهیهکین له‌وه‌ی، که چی ده‌ڵێین، چی ده‌نووسین و چی ده‌که‌ین. که‌سێک سه‌رده‌کاته سه‌رمان، ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌مان هه‌یه، که بێده‌نگیی هه‌ڵبژێرین، وه‌ک له‌وه‌ی به تووندیی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه. که‌سێک تووڕه‌یه لێمان، لێ چ ئه‌و ئازاده، که له بری تووڕه‌یی هه‌ڵبژارده‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێرێت و چ تۆش ئازادیت، که هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ترت هه‌بێت، وه‌ک له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک و کاردانه‌وه‌یه‌کی تووڕه. هه‌نووکه‌ش من ده‌توانم له‌بری نووسینی ئه‌م وتاره، بچم شتێکی تر بکه‌م. چونکه ئازادم و خاوه‌نی هه‌ڵبژارده‌م. به‌ڵام هه‌ر کاتێک نه‌متوانی خاوه‌نی هه‌ڵبژارده بم، ئه‌وا ئازادییم ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه میدیا پێویسته ئازاد بێت، پێویسته خاوه‌نی هه‌ڵبژارده بێت، بۆ نموونه له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری وتارێکی نووسه‌ر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک دایبڕێژێت، که ئه‌و ده‌یه‌وێت، چونکه بۆ نموونه کارمه‌ندێکی میدیا، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که ...هتد. چ پێیوایه، که کوردییه‌که‌ی ئه‌و له هی نووسه‌ره‌که باشتره، که زانیارییه‌کانی ئه‌و له هی نووسه‌ره‌که ڕاستتره، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که نووسه‌ر له‌سه‌ر چ بابه‌تێک قسه ده‌کات، باکگراوندی زانستیی نووسه‌ر چییه ...هتد. لێ ئه‌و ده‌ستکاریی هه‌موو شت ده‌کات، چونکه پێیوایه، که بهدهستکارییهکهی ئه‌م، ڕۆژنامه‌که ده‌بێته خاوه‌نی وتارێکی گوونجاو، له‌کاتێکدا کارمه‌نده‌که، سه‌رنووسه‌ره‌که نه‌ک وتاره‌که‌ی شێواندووه، به‌ڵکوو سنوری ئازادییه‌کانی نووسه‌ریشی به‌زاندووه. ئه‌مجۆره کارمه‌ندانه خاوه‌نی زۆرلێکردنێکن، که ناتوانن هیچی تر بکه‌ن، بێجگه له‌وه‌ی ده‌ستکاری نووسینی نووسه‌ر نه‌که‌ن. ئه‌م زۆرلێکردنه ئازادبوونی ئه‌وان وه‌ک تاک ده‌خاته ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه. هه‌تا کۆتایی ده‌یه‌ی یه‌که‌می دوو هه‌زاریش، به‌شێک له سیاسییه‌کان داوایان له نووسه‌ر ده‌کرد، که پێشئه‌وه‌ی وتاره‌کانیان بڵاوبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وانی بنێرن، هه‌تا ئه‌وان بیخوێننه‌وه و پاشان ڕای خۆیان له‌سه‌ری بڵێن، که ئاخۆ بڵاوی بکاته‌وه یاخوود بڵاوی نه‌کاته‌وه، ده‌ستکاریی بکات یاخوود نه‌خێر، په‌ره‌گرافێکی لێ لابه‌رێت یان بۆی زیادبکات ...هتد. من پێموایه، ئه‌م کولتووره له سیاسییه‌کانه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ میدیای کوردیی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی، که ئازادیی له میدیادا له‌سه‌ر هێڵ و ڕه‌وتی خۆی وه‌ده‌ربنرێت.
ئازادیی ڕاده‌ربڕیین، یه‌کێکه له مافه‌کانی مرۆڤ. ئه‌م مافه پێویسته له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا پراکتیزه بکرێت. به‌تایبه‌ت دژ به تووندوتیژیی ده‌وڵه‌ت، دژ به تووندوتیژیی پارت، دژ به تووندوتیژیی ئایین. له‌م ئازادیی ڕاده‌ربڕینه‌دا هاووڵاتییان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌ن به زانیاریی پێویست، هه‌ربۆیه له‌پاڵ ئازادیی ڕادهربڕییندا، پێویسته هه‌میشه ئازادیی گه‌یشتن به زانیاریی هه‌بێت. ده‌وڵه‌ت له ڕێگای مافه بنچینه‌ییه‌کانه‌وه پێویسته به‌ته‌نگ پاراستنی ئه‌م ئازادییانه‌وه بێت. کۆمه‌ڵگا مه‌رج نییه خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاتێکی دیکتاتۆر بێت هه‌تاوه‌کوو ئازادییه‌کانی سنوردار بکرێت، به‌ڵکوو ده‌سته‌ڵات و ده‌وڵه‌تێکیش، که ئازادیی ڕاده‌ربڕیین و گه‌یشتن به زانیاریی کۆنترۆڵ ده‌کات، سنور بۆ ئازادییه‌کان داده‌نێت.
ده‌شێت له کۆمه‌ڵگای کوردییدا به‌رده‌وام هاووڵاتییان ڕوو بکه‌نه به‌رزیی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی، که سنور بۆ ئازادییه‌کان داده‌نێن، به‌ڵام زۆرینهجار له خواری خواره‌وه‌ی پۆسته‌کاندا، خه‌ڵکانێک هه‌ن، که سه‌رقاڵی دروستکردنی سنورن و که‌سیش یان نایانبینێت، یان درکیان پێناکه‌ن. دواجار ماوه‌ته‌وه بپرسم، که ئاخۆ هه‌تا چه‌ند ئازادیت له ڕاده‌ربڕیندا؟ هه‌تا چه‌ند ئازادیت، له ئازادکردنی ڕاده‌ربڕیندا؟