پێگه‌ی کورد له‌نێوانی مێژوو و ئیمڕۆدا
هه‌موو مه‌لێک گۆشتخۆره، که‌چیی به‌س ناوی گورگ به‌د چووه. ئه‌وه‌ی عێراقی نوێ به‌رانبه‌ر به کوردی ده‌کات، هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ره‌فتار و کرداره‌کانی به‌عسدا. فاشیسته نوێکانی عێراق، به‌ری هه‌مان سێوی عێراقن. له سه‌رده‌می به‌عسدا، شیعه‌کان وه‌ها بچووککرابوونهوه، که یان ئه‌وه‌تا له ترساندا عێراقیان به‌جێهێشتبوو یان ئه‌وه‌تا سه‌ری شۆڕیان له کۆشی خۆیان بڵند نه‌ده‌کرده‌وه. سووننه‌کان دوژمنی گه‌وره‌ی کورد بوون، ده‌سه‌ڵاتدار بوون و خاوه‌نی بڕیاری یه‌که‌م و دواهه‌مین بوون. داعش چ نه‌وه‌ی سووننه‌کانن و چ نه‌وه‌ی به‌عس. ئه‌مه‌ش پێمانده‌ڵێت، که ئه‌وه‌ی سووننه ئێستا نییه‌تی ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر کات گه‌یشت به ده‌سته‌ڵات، ئه‌وا ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌وه به به‌عسی جاران ئه‌وا که‌متر نابێت وه‌ک له به‌عسی جاران.
کورد ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌دا هه‌یه له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسیشه‌وه، شیعه‌ی ئێران له عێراقدا له نادیاردا فه‌رمانڕه‌وایه. هه‌نووکه کورد له باشووردا هاوشێوه‌ی خۆرهه‌ڵات ئاشنایه به ده‌سه‌ڵاتی شیعه. کورد له باشووردا هاوشێوه‌ی خۆرهه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌وه ده‌ناڵێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، که کورد هیچ دۆستێکی نییه، خۆی و شاخه‌کانی نه‌بێت، خۆی و ئازایه‌تیی نه‌بێت، خۆی و نه‌به‌ردیی نه‌بێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که بۆچیی ئازایی و نه‌به‌ردیی کورد له‌دوای رووخانی به‌عسه‌وه نادیاره؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌شێت له‌ناو بوونه‌وه‌ری دراودا، له‌ناو بوونه‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا بێت، لێ گومانی گه‌وره وه‌ها له‌ناو دیموکراتییدا. دیموکراتییه‌ک له عێراقدا که ته‌نها چه‌مکێکی بێ به‌هایه و هیچی تر، لێ عێراق وه‌ک چه‌کێکی نوێی کاریگه‌ر دژ به کورد به‌کاری ده‌هێنێت، که خاوه‌نی هه‌مان ئێفێکتی، هه‌مان کاریگه‌ریی ئه‌نفال و جینۆسایده.
فاشیسته نوێکانی عێراق له رێگای ده‌نگدان و یاساوه، به‌رده‌وام خه‌ریکی هێرشکردنه سه‌ر کوردن، له رێگای یاسا و ده‌نگدانه‌وه، شار و گونده‌کانمان داگیرده‌که‌ن، ره‌ز و باخ و ده‌غڵی جووتیارانمان ده‌سووتێنن ...هتد. له ڕێگای نایاساییشه‌وه داعش هێزێکی تری دیاری ناو سیاسه‌تێکی نادیاری سووننه‌کانی عێراقه، که دژ به کورد به‌کارده‌هێنرێت.
پێگه‌ی کورد له سه‌رده‌می به‌عسدا له لووتکه‌دا بوو. هیچ دڕنده‌ییه‌ک نه‌ما به‌عس به‌رانبه‌ر به کوردی نه‌کات، لێ هیچ کاتێک کورد له به‌عس نه‌پاڕایه‌وه، که به‌زه‌ییه‌کی پێدابێته‌وه، به‌ڵکوو به سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌مرد. پێگه‌ی کورد له ئێستادا، به‌تایبه‌ت له به‌غداد له ئاستی جاشێکی سه‌رده‌می به‌عسدایه، که ئه‌وه‌ی پێده‌درێت، که وه‌ریده‌گرێت، که شایه‌نیه‌تی، که عێراق به شیاوی ده‌زانێت بۆیان. عێراق هه‌رچی نرخ هه‌بێت بۆ کوردی دانانێت. نه پێشتر کردوویه‌تی و نه له ئایینده‌شدا ده‌یکات.
کورد هه‌رگیز نابێت ڕێگا به خۆی بدات، ببێت به‌و باڵنده‌یه‌ی، که قاچی ده‌بێت به داوی دیموکراتیی عێراقه‌وه. دیموکراتیی و زۆرینه‌ی ده‌نگ و یاسا بێجگه له ڕێگایه‌ک بۆ له‌ناوبردنی کورد هیچ شتێکی تر نییه. گه‌ڕانه‌وه له به‌غداد و ڕاوه‌ستانی کورد له‌سه‌ر پێی خۆی، تاکه ڕێگای پاراستنی شانازیی و شکۆی کورده، تاکه ڕێگای به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی کورده.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ کورد ئاماده‌یه به‌غداد به‌جێبهێڵێت؟