توركیا: سلێمان دیمیرل كۆچی دوایی كرد
K24- هەولێر
سه‌رۆكی پێشووتری توركیا؟، له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌نقره كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (18-6-2015)، ئاژانسی هه‌واڵی توركیا، كۆچی دوایی سلێمان دمیریل، سه‌رۆكی پێشووتری توركیا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌نقره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
ئه‌و ئاژانسه روونیشی كرده‌وه، كه سلێمان دمیریل، به هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی هه‌ناسه‌دان و لاوازی ترپه‌ی دڵ، گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام پزیشكه‌كان نه‌یانتوانیوه وه‌كوو پێویست چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكه‌ن، بۆیه له ئه‌نجامدا سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌عات 2:05 كۆچی دوایی كرد.
سلێمان دمیریل، له ساڵی 1924 له توركیا له دایك بووه، له دوای كوده‌تای ساڵی 1960 تێكه‌ڵ به كاروباری سیاسی ده‌بێت له ساڵی 1969 ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی توركی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 11 ساڵ له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه به‌جۆرێك حه‌وت جار بۆته سه‌رۆك وه‌زیران، له 16-5-1993 ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری توركیا تاووه‌كو 16-5-2000.