بە تۆمەتى "سوكایەتى" بە ئەردۆغان ژمارەیەك رۆژنامەوان سزا دران

لەسەر داواى سەرۆكى توركیا و بە تۆمەتى سوكایەتیكردن بە سەرۆك كۆمارى وڵات، دادگایەكى ئەو وڵاتە سزاى بەندكردنى بۆ ماوەى 21 مانگى بەسەر سەرنووسەرى رۆژنامەیەكى ئینگلیزیى زمانى توركیادا سەپاند.

K24 – ھەولێر

 

لەسەر داواى سەرۆكى توركیا و بە تۆمەتى سوكایەتیكردن بە سەرۆك كۆمارى وڵات، دادگایەكى ئەو وڵاتە سزاى بەندكردنى بۆ ماوەى 21 مانگى بەسەر سەرنووسەرى رۆژنامەیەكى ئینگلیزیى زمانى توركیادا سەپاند.

"بوڵند كینیس"، سەرنووسەرى رۆژنامەى "زەمان" بە زمانى ئینگلیزى بە تۆمەتى سووكایەتیكردن بە سەرۆكى توركیا لە لایەن دادگایەكى توركیاوە سزاى بۆ دەستنیشانكرا.

كینیس، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى تویتەر بە شێوەیەكى "نەگونجاو" باسى دایكى ئەردۆغانى كردبوو.

لە جریوەیەكى تویتەردا، كینیس نووسیى بووى: "دایكى ئەردۆغان ئەگەر بمابایە خەجاڵەتى دەكێشا كاتێ بینیباى چى كردووە بەو وڵاتە".

ژمارەى ئەو رۆژنامەوانانەى لە لایەن حكومەتى توركیا و سەرۆكایەتى ئەو وڵاتەوە رووبەڕووى دادگا دەكرێنەوە تا دێت زیاتر دەبێت.

هەر لە ماوەى رابردوودا، دادگایەكى ئەستەنبوڵ، 11 مانگ بەندكردنى وەك سزا بۆ كاریكاتێرستێكى رۆژنامەى "پینگوین"ى گاڵتەئامێز دەستنیشانكرد، بە تۆمەتى ئەوەى سووكایەتى بە رەجەب تەیب ئەردۆغان كردووە.

هەروەها دوو رۆژنامەوانى دیكەى رۆژنامەى حوڕییەت لەسەر سكاڵاى سەرۆكى توركیا دادگاییكران و بە حەوت هەزار لیرەى توركیى سزا دران.

سەرچاوە: سكاى نیوز.