ئه‌نده‌نوسیا.. فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌وته خواره‌وه
K24 – ھەولێر
فڕۆکەیەکی سەربازی لە کاتی نیشتنەوەیدا لە ئه‌نده‌نوسیا کەوتە خوارەوە و بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى ١١٣ کەس.
دوێنی سێشه‌ممه (30-6-2015)، "ئۆغۆس سوپه‌رتینا" گوته‌بێژی هێلی ئاسمانی ئه‌نده‌نوسیا، رایگه‌یاند، فڕۆکه‌یه‌كی سه‌ربازی له جۆری "لۆکهید سی-١٣٠ هێرکیولس" لە گه‌وره‌ترین شاری ئه‌نده‌نوسیا کەوتە خوارەوە و 140 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و فرۆكه‌یه 100 سه‌رنشین و ١٢ ستافی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو.
بەپێی گوته‌ی سوپه‌رتینا، فڕۆکەی سەربازی هێرکیولس کە لە ساڵی ١٩٦٤ەوە کاری پێدەکرێت، لە هەمان ئه‌و شه‌قامه‌دا کەوتووەتە خوارەوە کە فڕۆکەی جۆری "بۆینگ ٧٣٧-٢٠٠" لە ساڵی 2005 لێی کەوتە خوارەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٤٩ کەس.