به‌سرا.. لێخوڕینی ماتۆڕسكێل له شه‌واندا قه‌ده‌غه‌یه
K24 – ھەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌سرا، رایگه‌یاند، لێخوڕینی ماتۆرسكێل له دوای سه‌عات 10ی شه‌و تاوه‌كوو 6 به‌یانی قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1-7-2015)، "فه‌یسه‌ڵ عه‌بادی"، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای به‌سرا، رایگه‌یاند، "خه‌ڵكی شاری به‌سرا ئاگه‌دار ده‌كه‌ینه‌وه، لێخوڕینی ماتۆڕسكێل به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، له دوای سه‌عات 10ی شه‌و تاوه‌كوو 6ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات، به توندترین شێوه رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه".
فه‌یسه‌ڵ، روونیشی كرده‌وه: "له ئێسته‌دا ماتۆڕسكێلێكی زۆر هه‌ن ناویان تۆمار نه‌كراوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته یارمه‌تیده‌رێك بۆ ئه‌نجامدانی كرداری دزی و رفاندن له شاره‌كه‌دا، هه‌ر بۆیه له‌مه‌ودوا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره ده‌ست پێ ده‌كه‌ین بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ماتۆڕسكێلانه‌ی كه ناویان تۆمار نه‌كراوه".
ماوه‌یه‌كه له شه‌واندا كرداری دزی و فڕاندن به ماتۆڕسكێل له‌شاری به‌سرا سه‌ریهه‌ڵداوه، بووه‌ته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری شاره‌كه، بۆیه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای به‌سرا، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی لێخوڕینی ماتۆڕسكێل له‌دوای سه‌عات 10ی شه‌و تاوه‌كوو 6ی به‌یانی ده‌رچوو.