خانمان حه‌ز ده‌كه‌ن 4 شت ده‌رباره‌ی پیاوان بزانن
K24 – ھەولێر
1- ئایا پشتگیری سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌كات؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌تیش وه‌كوو پیاو حه‌زده‌كات شان به‌شانی پیاوان كار بكه‌ن و له كاروباره‌كانی رۆژانه‌یدا چ له ماڵه‌وه چ له ده‌ره‌وه سه‌ركه‌وتوو بن.
هه‌ندێك له پیاوان رێگرن له سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ت له كاروباری حكومی و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی دڵه‌راوكێ له‌لایه‌ن هه‌ندێ ئافره‌تانه‌وه، جا بۆیه زۆربه‌ی خانمان پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریش بكه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ن بزانن ئایا پیاوه‌كانیان هانده‌رو پشتیوانیان ده‌بێت له سه‌ركه‌وتنه‌كانیان یان نا.
2-ئایا حه‌ز به وه‌رزش ده‌كات:
وه‌رزش، ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ره‌و باشی ده‌بات و چالاكییه‌كانی مێشك به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی پیاویش به‌هێز ده‌كات، هه‌میشه ئافره‌تان حه‌ز به پیاو به‌هێز و وه‌رزشوان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی شانازی له‌كاروباره‌كانی ژیاندا.
3- ئایا زۆر حه‌ز به سێكس ده‌كات:
له‌به‌رئه‌وه‌ی خانمان حه‌زده‌كه‌ن، ته‌مه‌نێكی درێژ له‌گه‌ل پیاوه‌كانیدا به‌سه‌ربه‌رن، حه‌زناكه‌ن پیاو هه‌موو شتێكی له سێكسدا كۆكردبێته‌وه، روونتره بڵێین نایانه‌وێ پیاوان له‌به‌ر سێكس هاوسه‌رگریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
4-ئایا خێرا له مه‌به‌ستی ده‌گات یان نا؟
زۆرجار پیاوان ناتوانن راسته‌وخۆ له بیركردنه‌وه‌و قسه‌كانی خانمان بگه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه نه‌یاتوانیووه وه‌كوو پێویست خانمه‌كانیان به باشی بناسن، بۆیه ئافره‌تان حه‌زده‌كه‌ن پیاوان لێیان تێبگات و به باشی ئه‌وان بناسن.