بۆ خانمان.. ئاگادارى مهترسييهكانى كەرستەی جوانكاری بن
K24- ھەولێر:
سەنتەری داونستایتی پزیشكی لە نیویۆرك دەریخستووە، بەھەڵە بەكارھێنانی كەرەستەی جوانكاری لە لایەن خانمان، دەبێتەی ئەگەری پووكانهوهی كۆئەندامی دەمار.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، دەركەوتووە زۆربەی خانمان له چۆنیەتی بەكارھێنانی كەرىستەكانی جوانكاری نازانن و ههندێك لهو كهرهستانهش كوالێتیان بهرز نييه, بە تایبەتی لە وڵاتانی تازە پێشكەوتووهكاندا.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە، بەھەڵە بەكارھێنانی كەرستەكان, دەبێتە ئەگەری پهیدابوونی لۆچى پێست و پووكانهوهی دەمارەكان.
لە لێكۆڵینەوەكەدا، باس لەوەكراوە، ئەو كەرهستانهی بۆ سپیكردن یاخود برۆنزكردنی پێست بەھەڵە بەكاردەھێنرێن و كولێتیان بهرز نییهو جوانی و روونی پێست لە ناو دەبات, زۆر بهكارهێنانیشیان پێست زووتر پیر دەكات.
پسپۆڕانی ئەو سەنتەرە رێنمایی خانمان دهكهن، تا دڵنیا نەبن لە چۆنیەتی بەكارھێنانی كرێم و كوالێتی كەرهستەكانی جوانكاری, بەكاریيان نەھێنن, چونكە جوانی پێستيان لە ناو دەچێت كە جوانی پێست لە ناوچوو ئەستەمە بگەڕێتەوە دۆخی جاران.
كەرستەی جوانكاری خانمانی ھەموو جیھان گرنگی پێدەدەن، بەڵام ئاستی ھوشیاری خانمانی رۆژئاوا بەرزترە، بە بەروارد لهگهڵ وڵاتانی تازە پێشكەوتوو، بۆیە زۆربەیجار لەو وڵاتانە بێ ئەوەی گرنگی بە چۆنیەتی بەكارھێنان و كولێتی بدهن كەرستەی جوانكاری بەكاردێنن.