كليچدارئۆغڵۆ: ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌يكات كوده‌تاى مه‌ده‌نيه

K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌ى ئۆپۆزيسيۆنى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێت، داواكارى ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت "كوده‌تايه‌كى مه‌ده‌نييه" بۆ سه‌ر پرۆسه‌ى ديموكراتى له توركيادا.
له سه‌ر داواى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا دواى ئه‌وه‌ى نه‌يتوانى له واده‌ى ياساييدا كابينه‌ى نوێى حكوومه‌ت پێكبهێنێت، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا داوايكرد، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له وڵات ئه‌نجام بدرێت.
له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى حه‌وتى حوزه‌يرانى رابردوودا، پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى رووبه‌ڕووى يه‌كه‌م شكستى له‌و جۆره له سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات بوويه‌وه و نه‌يتوانى له پرۆسه‌كه‌دا زۆرينه‌ى ره‌هاى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، راسپێردراوى ئه‌و پارته بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى حكوومه‌ت له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا هه‌وڵه‌كانى خستبووه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تێكى ئيئتيلافى پێكبهێنێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى بێ ئه‌نجام بوون و شكستهێنانى خۆى له پێكهێنانى حكوومه‌ت راگه‌ياند.
پارتى گه‌لى كۆمارى كه به پارتێكى نه‌ته‌وه‌يى توندڕه‌و ده‌ناسرێت و دووه‌م كوتله‌ى په‌رله‌مانييه له توركيا رايگه‌ياند، ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ست ده‌يويست دانووستانه‌كان سه‌رنه‌كه‌ون و حكوومه‌تى ئيئتيلافى پێك نه‌يه‌ت، به‌و پێيه‌ى ئه‌و چاوى له‌وه‌يه زۆرينه‌ى ره‌هاى هه‌بێت و ده‌سه‌ڵات به شێوه‌يه‌كى يه‌كلايه‌نه بگرێته ده‌ست.
كه‌مال كليچدارئۆغڵۆ، ره‌خنه‌كانى دژى ئه‌ردۆغان چڕ كردووه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌مڕۆى توركيا رايگه‌ياند، "ئه‌مڕۆ له توركيادا ياسا نييه، ديموكراتى هه‌ڵپه‌سێردراوه و كار به ده‌ستوورى وڵات ناكرێت".
كليچدارئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى حزبه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى توركيا كۆبوويه‌وه و له وتارێكدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وه‌ى ئێستا له توركيا رووده‌دات، "كوده‌تايه‌كى مه‌ده‌نييه" و ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سياسى توركيادا ئه‌نجاميده‌ده‌ن.
له باره‌ى به‌شداريكردنيش له حكوومه‌تدا، سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه ئه‌وان ئاماده‌ن به‌شدارى له حكوومه‌تى ئيئتيلافييدا بكه‌ن به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، به‌ڵام به مه‌رج.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانيش گوتى: "پێويسته حكوومه‌ته‌كه، گۆڕانكارى له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ييدا بكات و كێشه گه‌وره‌كانى بوارى ئابوورى چاره‌سه‌ر بكات و چاكسازى له سيستمى په‌روه‌رده‌دا بكات، كه له ئێسته‌دا جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى گه‌ل نييه".
پارتى گه‌لى كۆمارى توركيا، بڕواى وايه سه‌رۆك كۆمارى توركيا، به مه‌به‌ست نه‌يويستووه پرۆسه‌ى دانووستان سه‌ركه‌وتوو بێت و حكوومه‌تى ئيئتيلافى پێكبهێنرێت.
له‌سه‌ر داواى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا بڕياريدا رۆژى يه‌كى نۆڤه‌مبه‌رى داهاتوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى توركيا ئه‌نجام بدرێت.