فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه به ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا
K24- هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه گیانی له‌ده‌ستدا.
كاتژمێر 00:30 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25.8.2015)، فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له خازر، به‌هۆی ڕووداویكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای خه‌بات-هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج پێشمه‌رگه‌ش كه له‌گه‌ڵیدا له‌نێو هه‌مان ئۆتۆمبێل بوون، به سه‌ختی بریندار بوون.
بۆ پرسه‌ی ناوبراو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پرسه و به خاكسپاردنی ته‌رمی ناوبراو كرد.
لەکاتی گەڕانەوەی بۆ میحوەری خازر، ئۆتۆمبیلەکەی خۆی بە ئۆتۆمبیلیکی دیکەی سەربازی کە (هامەر) دەدات و دەست بەجێ فەریدوون جوانرۆیی گیان لەدەست دەدات و پینج پێشمەرگەی دیکە بریندار دەبن کە برینی دوانیان بە هۆی سووتاوییەوە سەختە و ئێستەیش لە ژێر چاودێری پزیشک دان.
فەرەیدوون جوانرۆی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری خازر بووە. به‌شداری له هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كردووه.