لیڤاندۆڤسكی و ئۆبامیانگ عه‌رشی بۆندیسلیگایان هه‌ژاندووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێشتا نیوه‌ی وه‌رزێك كۆتایی نه‌هاتووه، كه‌چی شه‌ڕی گه‌یشتن به لوتكه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه له بۆندیسلیگا گه‌رمه و سه‌رنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، ناسراو به بۆندیسلیگا، دوو ئه‌ستێره‌ی دوو یانه‌ی دژ به‌یه‌ك به 13 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌یان گرتووه، ئه‌وانیش له لیڤاندۆڤسكی له یانه‌ی بایرن میونشن و ئوبیامینگ له یانه‌ی بورسیا دورتموند پێك دێن.
پیرێ ئیمیریك ئوبیامینگی ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی به ڕه‌سه‌ن گابۆنی ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشی بۆ به‌رگزه‌رده‌كانی دورتموند پێشكه‌ش كردووه و پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئه‌ی سی میلان ئیتاڵی و لیل، مۆناكۆ، سانت ئیتیانی فه‌ڕه‌نسیش كردووه، له ئێستایشدا خه‌ون به یاریكردن له خولی ئیسپانیاوه ده‌بینێت، ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه هه‌رگیز بیر له پرێمه‌ر لیگ بكاته‌وه.
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه ترسێكی زۆری خستۆته دڵی به‌رگریكارانی تیپی به‌رانبه‌ر، له خۆشترین ساته‌كانی ژیانی وه‌رزشیدایه. ئه‌مساڵیش ڕیكۆردێكی گه‌وره‌ی بۆ ندیسلیگا تۆمار كرد، كاتێك به 9 خوله‌ك 5 گۆڵی له یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ تۆمار كرد.